به‌مه‌به‌ستی دیدار له‌گه‌ڵ ڕێبه‌ری گه‌لی كورد، عه‌بدوڵا ئۆجالان داواكارییه‌ك پێشكه‌ش كرد

به‌مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی دیدار له‌گه‌ڵ ڕێبه‌ری گه‌لی كورد، عه‌بدوڵا ئۆجالان و زیندانی دیكه‌ی ئیمراڵی عومه‌ر خه‌یری كۆنار، حامیلی یڵدرم و وه‌یسی ئاكتاش، بنه‌ماڵه‌كان جارێكی دیكه‌ سه‌ردانی لایەنە پەیوەندیدارەکانیان كرد.

محه‌مه‌د ئۆجالان، برای ڕێبه‌ری گەلی کورد، عەبدوڵا ئۆجالان و پارێزه‌ره‌كه‌ی، مه‌زڵوم دینچ به‌مه‌به‌ستی پێشكه‌شكردنی داواكاری دیدار، سه‌ردانی داواكاری گشتی كۆماری بورسا و به‌رێوه‌به‌رایه‌تی زیندانی ئیمراڵیان كرد.

به‌هه‌مان شێوه‌ی عه‌لی كۆنار، برای عومه‌ر خه‌یری كۆنار، پۆلاد یڵدرم، برای حامیلی یڵدرم و مه‌لیحه‌ چه‌تین، خوشكی وه‌یسی ئاكتاش، كه‌ ئه‌وانیش له‌ ئیمراڵی زیندانی كراون، داواكارییان پێشكه‌ش به‌ هه‌ر دوو دامه‌زراوه‌كه‌ كرد و داوای دیداریان كرد.

له‌ ڕۆژی ٢٥ی ئاداری ٢٠٢١ه‌وه‌ تا ئێستا نه‌توانراوه‌ هیچ زانیارییه‌ك له‌باره‌ی ڕێبه‌ری گه‌لی كورد، عه‌بدوڵا ئۆجالان وه‌ربگیرێت.

ژ.ن