هەڵمەتی بانگهێشتکردنی هونەرمەندانی کورد لەلایەن وەزارەتی ئیتلاعاتی ئێران بەردەوامە و لەو چوارچێوەیەشدا، هونەرمەندێکی کوردی خەڵکی بۆکان بەهۆی بەشداری لە ئاهەنگەکانی نەورۆز بانگهێشتی ئیتلاعاتی شارەکە کراوە و دۆسییەی یاسایی بۆ کراوەتەوە.
ڕێکخراوی کۆمەڵەی مافەکانی مرۆڤ سەبارەت بە بانگهێشتکردنی هونەرمەندێکی کورد لەلایەن وەزارەتی ئیتلاعاتی ئێرانەوە ئاماژەی بەوەدا: "هونەرمەندێکی کورد بە ناوی کوورش فەتحی خەڵکی بۆکان لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارە بانگهێشت کرا بە مەبەستی لێپرسینەوە.
سەرچاوەکە ئاماژە بەوەشداوە: "هونەرمەند کوورش فەتحی بەهۆی بەشداریکردن لە ئاهەنگی نەورۆزی گوندی کانی ڕەش و وتنەوەی سروودێکی شۆڕشگێڕی هەڕەشەی لێکراوە و دۆسییەی یاسایی بۆ کراوەتەوە و ڕەوانەی دادگا کراوە."