بنەماڵە، وەسیی و پارێزەرانی بۆ چاوپێکەوتن لەگەڵ رێبەری کورد سەردانی بەرپرسانیان کرد

بۆ ئەوەى چاوپێکەوتن لەگەڵ عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد ئەنجام بدرێت، بنەماڵەکەى،وەسییەکەی و پارێزەران، هەر یەکەیان سەردانی داواکاری گشتییان کرد.

یەکێک لە داواکان لەلایەن پارێزەرانی عەبدوڵا ئۆجالان بۆ داواکاری گشتیی کۆماری بوو لە بورسا. پارێزەران فایەق ئۆگیور ئەرۆل، رێزان ساریجا، جەنگیز یورەکلی و سەربای کۆکلوبۆ ئەوەی دووشەممە جاویان بە  موەکیلەکەیان بکەوێت و بڕۆن بۆ ئیمراڵی و چاوپێکەوتن ئەنجام بدەن.

هەروەها پارێزەران داوایانکرد، لەگەڵ زیندانیانی تر لە ئیمراڵی عومەر خەیری کۆنار، وەیسی ئاکتاش و حامیلی یڵدرم چاوپێکەوتن ئەنجام بدەن.

داوایەکی تر لەلایەن محەمەد ئۆجالان برای عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد و مەزڵوم دینچ-ی وەسییان پێشکەشی داواکاری گشتی کرا.

هاوکات عەلی کۆنار برای عومەر خەیری کۆنار، پۆڵات یڵدرم برای حامیلی یڵدرم و مەلیحە چەتین خوشکی وەیسی ئاکتاش لە رێگەى پارێزەرەکانیان داوای چاوپێکەوتنی خێرایان لەگەڵ براکانیان کرد.

لە داوای سەردانەکاندا باس لەوە کراوە، کە دواینجار عەبدوڵا ئۆجالان لە ٢٧ی نیسانی ٢٠٢٠دا لە رێگەى تەلەفونەوە قسەى کردووە.

ک-ش