بنەمالەکان داوایان کرد کە بچن بۆ ئیمرالی

بنەماڵەی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵڵا ئۆجالان و بنەماڵەی سێ زیندانی کراوی تری ئیمرالی، داوایان لە لایەنە پێوەندیدارەکان کرد کە لەگەل زیندانییەکان چاوپێکەوتن ئەنجام بدەن.

نزیکەی سێ ساڵە هیچ زانیارییەک لەسەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵڵا ئۆجالان دەست نەکەوتووە. محەمەد ئۆجالان، برای ڕیبەری گەلی کورد عەبدوڵڵا ئۆجالان و مەزڵوم دینچ، داواکارییان پێشکەش بە سەرۆکایەتی داواکاری گشتیی گشتیی بورسا و بەڕێوبەرایەتی زیندانی ئیمرالی کرد بۆ ئەوەی بتوانن لەگەل ڕێبەری گەلی کورد چاوپێکەوتن بکەن.

بەهەمان شێوە عەلی کۆنار برای ئۆمەر خەیری کۆنار و پۆڵات یڵدرم برای حەمیلی یڵدرم و ملیحه چەتین خوشکی وەیسی ئاکتاش لە هەمان دامەزراوە داواکارییان پێشکەش کردووە.

لە ٢٥ی ئازاری ٢٠٢١ەوە تا ئێستا هیچ زانیارییەک لە ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵڵا ئۆجالان دەست نەکەوتووە.

ماوەی دوو ساڵە پارێزەران هەموو هەفتەیەک داواکاری پێشکەش دەکەن بۆ بینینی ڕێبەری گەلی کورد، بەڵام داواکارییەکانیان بێ وەلام دەمێنێتەوە.