بنەماڵەی شەنیاشار: بکوژان و بڕیاردەرانی کوشتنەکە هێشتا ئازادن
بنەماڵەی شەنیاشار لە ماڵەکەی خۆیان لە پیرسوس ٨٣٩ هەمین ڕۆژی چالاکی ئێشکگرتنی دادپەروەرییان درێژەپێدا.
بنەماڵەی شەنیاشار لە ماڵەکەی خۆیان لە پیرسوس ٨٣٩ هەمین ڕۆژی چالاکی ئێشکگرتنی دادپەروەرییان درێژەپێدا.
خزم و پاسەوانانی پەرلەمانتاری ئاکەپە لە ڕحا ئیبراهیم خەلیل یەڵدز لە ١٤ی حوزەیرانی ٢٠١٨ لە ناوچەی پیرسوسی رحا هێرشیان کردە سەر بنەماڵەی شەنیاشار. لە ئەنجامی هێرشەکەدا هاوژین و دوو کوڕی ئامینە شەنیاشار کوژران. بەوهۆیەوە ئامینە شەنیاشار و فەرید شەنیاشاری کوڕی کە پەرلەمانتاری پارتی چەپی سەوزە و لە کۆمەڵکوژییەکەدا بە برینداری ڕزگاربوو، لە ٩ ی ئازاری ٢٠٢١ ـەوە لەبەردەم دادگای ڕحا چالاکی ئێشکگرتنی دادپەروەری بەڕێوەدەبەن. ئەمڕۆ چالاکییەکە گەیشتە ٨٣٩ ڕۆژ، بنەماڵەی شەنیاشار لە ماڵەکەی خۆیان چالاکییەکەیان ئەنجامدا، چونکە لەکۆتایی هەفتەدا دادگا داخراوە.
بنەماڵەکە لە هەژماری خۆیان لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان پەیامێکیان بڵاوکردۆتەوە و دەڵێن: "بەدی نەهێنانی دادپەروەری لەبنەڕەتدا شەڕێکە لە دژی گەردوون. تاوانێک دژی مرۆڤایەتی ئەنجامدراوە، هێشتا بکوژ و بڕیاردەرانی کوشتنەکە ئازادن، ئەو دادپەروەرییەی ئێمە داوای دەکەین لەپێناو هەموو کەسێکدایە".