بوڵدان: پێویستە سی پی تی دەستبەجێ زانیارییە بەردەستەکانی لەبارەی ئیمراڵییەوە ئاشکرا بکات

پەروین بوڵدان هاوسەرۆکی هەدەپە ڕایگەیاند، زانیاری سەبارەت بە ڕەتکردنی بینینی شاندی سی پی تی لەلایەن بەڕێز ئۆجالانەوە نیگەرانیی بۆ ئێمە دروستکردووە. ئێمە چاوەرێین، بەرپرسان دەستبەجێ لێدوان بدەن. دەبێت سی پی تی بە خێرایی زانیاری بەردەستەکانی ئاشکرا بکات.

پەروین بوڵدان هاوسەرۆکی هەدەپە لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی پارتەکەیەدا (هەدەپە) وتەیەکی پێشکەش کرد.

بوڵدان تیشکی خستە سەر هێرشەکانی ئاکەپە – مەهەپە بۆ سەر باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا و وتی: "چەند هەفتەیەک پێش ئێستا لە تەقسیم هێرشێکی بۆمبرێژکراو لە دژی هاوڵاتیانی مەدەنی ئەنجامدرابوو. هێشتا پرسیار دەربارەی ئەو تەقینەوەیە هەیە. تەقینەوەیەک چەند لایەنی هەیە، کە یەک ناگرنەوە و ڕووبەڕووی دەسەڵاتێکین، کە دوای سەرکەوتن کەوتوە".

بوڵدان لە بەردەوامیی وتەکانیدا باسی لە گۆشەگیریی تووندی سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان کرد و لە بەردەوامی قسەکانیدا وتی: "پێویستە هەموو وڵات شاهیدی بۆ ئەو گۆشەگیرییە نایاسای و نادادپەروەرانەیە بدات، کە بەرامبەر بە بەڕێز ئۆجالان هەیە. ئێمە لە هەموو شوێنێک و هەمیشە دەڵێین، لە ٣ی ئازاری ٢٠٢٠ەوە هیچ زانیارییەک لە بەڕێز ئۆجالان و زیندانییەکانی دیکە نییە. لەگەڵ ئەوەشدا ئەم گۆشەگیرییە ئێستا ڕۆژ بە ڕۆژ قووڵتر دەبێتەوە و گوێ لە بانگەوازەکان ناگرن. دواینجار لە ٢٥ی ئازاری ٢٠٢١ دا بە تەلەفۆن قسەی لەگەڵ کرا، بەڵام تەلەفۆنەکە لە کاتی قسەکردندا پچڕا. لەو ڕۆژەوە هیچ زانیارییەک بەدەست نەگەیشتووە.

دوێنێ نووسینگەی یاسایی سەدە ڕایگەیاند، سی پی تی چووەتە ئیمرالی، بەڵام بەڕێز ئۆجالان نەیویستووە لەگەڵیان کۆببێتەوە و چاوپێکەوتنی لەگەڵ ئەنجام نەداون. ئەم زانیارییە بۆ هەموومان بووە هۆی ترس و نیگەرانییەکی گەورە. پێویستە بەزووترین کات هۆکاری ئەم دۆخە ئاشکرا بکرێت، دەبێت بەرپرسان دەستبەجێ سەبارەت بەم بابەتە ڕوونکردنەوە بدەن. بەردەنگی ئێمە وەزارەتی داد و دەوڵەتە. وەک هاوسەرۆکان ماوەیەک پێش ئێستا داواکاریمان بۆ سەردانکردنی ئێمراڵی پێشکەش بە وەزارەتی داد کرد، ئەو داواکارییەی ئێمە هێشتا لەسەر مێزە. تا ئێستا هیچ وەڵامێکی ئەرێنی، یان نەرێنییان پێ نەداوینەتەوە. ئەوە ناهەقییە و هیچ کەسیش حەدی ئەوەی نییە بە خەمساردی و بێباکی لەو بابەتە نزیک بێتەوە. دەبێت دەسەڵات و وەزیری داد دەستبەجێ لەو بارەیەوە لێدوان بدەن.

دەبێت سی پی تی دەستبەجێ زانیاری بەردەستەکانی بۆ ڕای گشتی بڵاو بکاتەوە و نەبێتە هاوبەشی ئەو سزا و پێشێلکارییە نایاسانەی دەسەڵات. من لێرە بانگەوازم بۆ سی پی تی ئەوەیە، ئێمە وەک هەدەپە لە هەوڵەکانمان بەردەوام دەبین تا ئەو کاتەی ئەم بابەتە ڕوون دەبێتەوە و داواکاریی پارێزەران بۆ سەردانی ئیمراڵی قبوڵ دەکرێت".

ژ.ت