بڕیاری هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمانتاری سەمرا گوزەل لە رۆژنامەی فەرمیدا بڵاوکرایەوە
پەرلەمانتاری سەمرا گوزەل پەرلەمەمانتاری هەدەپەی ئامەد لە دەستەی گشتی پەرلەمان بە زۆرینەی دەنگی پەرلەمانتاران هەڵوەشێندرایەوە. بڕیارەکە لە رۆژنامەی فەرمیدا بڵاوکرایەوە.
پەرلەمانتاری سەمرا گوزەل پەرلەمەمانتاری هەدەپەی ئامەد لە دەستەی گشتی پەرلەمان بە زۆرینەی دەنگی پەرلەمانتاران هەڵوەشێندرایەوە. بڕیارەکە لە رۆژنامەی فەرمیدا بڵاوکرایەوە.
دوێنی لە پەرلەمانی تورک دەنگدان لەسەر هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمانتاری سەمرا گوزەل کرا. بە گشتی ٣٧١ پەرلەمانتار بەشداریان لە دەنگدانەکە کرد. ٣٣٠ کەس دەنگی بەڵێیاندا، تەنیا ٤٢ پەرلەمانتار دەنگی نایاندا. پەرلەمانتارانی ئاکەپە، مەهەپە، پارتی باش و جەهەپە دەنگی بەڵێیان بۆ هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمانتاری گوزەلدا. ئەمڕۆ بڕیارەکە لە رۆژنامەی فەرمیدا بڵاوکرایەوە.
لە بڕیارنامەکەدا هاتووە، " راپۆرتەکە لە کۆمسیۆنی هاوبەشی ئەندامانی کۆمسیۆنەکانی دەستووری و دادپەروەری لەبارەی هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمانتاری سەمرا گوزەل ئامادە کراون، لەبەرئەوە ئەوەی لە ساڵی ٢٠٢٢ بەشداری لە ٦ کۆبونەوەی لیژنەی گشتی پەرلەماندا نەکردووە، بەگوێری خاڵی ٨٤ی دەستووری بنەڕەتی و خاڵی ١٣٨. پێنج لەو کۆبونەوانە لە مانگی حوزەیراندا ئەنجامدراون و بێ مۆڵەت بەشداری نەکردووە و ئەوەش لە ٤٣ مین ئەنجومەنی گشتی مەجلیسی گەورەی نێودەوڵەتی تورکیا لە مێژووی ٢٢.١٢.٢٠٢٢ قبوڵکراوە.
ف.ق