بڕیاری زەوتکردنی مافی پەرلەمانتاری گوزەل تاوتوێ دەکرێت
بڕیاری زەوتکردنی مافی پەرلەمانتاری سەمرا گوزەل لە ئەنجومەنی گشتی پەرلەمان تاوتوێ دەکرێت.
بڕیاری زەوتکردنی مافی پەرلەمانتاری سەمرا گوزەل لە ئەنجومەنی گشتی پەرلەمان تاوتوێ دەکرێت.
کۆمیسیۆنی ئامادەکاری بە پاساوی ئەوەی پەرلەمانتاری پارتی دیموکراتیکی گەلان (هەدەپە) سەمرا گوزەل بەشداری لە کارەکانی یاسادانانی پەرلەماندا نەکردووە، بڕیاریدابوو کە پەرلەمانتاری ئەو هەڵبوەشێندرێتەوە. کۆمسیۆنی ئامادەکار لە ٨ی تشرینی دووەمدا کۆببووەوە و بڕیاری زەوتکردنی مافی پەرلەمانتاری گوزەلی دابوو.
بڕیاری کۆمسیۆنەکە لە کۆمسیۆنی هاوبەشی دەستوری هەمیشەیی و داد گفتوگۆی لەبارەوە کرا و بە زۆرینەی دەنگ بڕیاری زەوتکردنی مافی پەرلەمانتاری لە گوزەل پەسەند کرا. کۆمسیۆنی هاوبەش راپۆرتی خۆی بۆ ئەنجومنی گشتیی پەرلەمان نارد.
هـ . ب