چالاكی به‌رده‌م نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان ساڵێكی تێپه‌ڕاند
چالاكی دانیشتن له‌به‌رده‌م نوسینگه‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان له جنێڤ له چوارچێوه هه‌ڵمه‌تی كۆتایی به گۆشه‌گیری، فاشیزم و داگیركاری بهێنه، كات كاتی ئازادییه ساڵێكی تێپه‌ڕاند.
چالاكی دانیشتن له‌به‌رده‌م نوسینگه‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان له جنێڤ له چوارچێوه هه‌ڵمه‌تی كۆتایی به گۆشه‌گیری، فاشیزم و داگیركاری بهێنه، كات كاتی ئازادییه ساڵێكی تێپه‌ڕاند.
گه‌لی كورد له پێناو ئازادی رێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالان له 25ی كانونی دووه‌می 2021ه‌وه تائێستا هه‌موو رۆژانی چوارشه‌ممه له به‌رده‌م نوسینگه‌ی جنێڤی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان له شاری جنێڤی سویسرا چالاكی دانیشتن ئه‌نجام ده‌دات. چالاكیهكهی ئه‌مڕۆ به رێزگرتن له شه‌هیدان ده‌ستیپێكرد. گۆشه‌گیری سه‌ر رێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالان و هێرشه‌كانی ده‌وڵه‌تی توركی داگیركه‌ر بۆ سه‌ر گه‌لی كورد به وتنه‌وه‌ی دروشم شه‌رمه‌زار كران.
له چالاكیه‌كه‌دا هاوسه‌رۆكی كۆمه‌ڵگای دیموكراتیكی كورد له جنێڤ (جهدهكه) ساڵح ساغڵام قسه‌ی كرد. ساغڵام باسی له‌وه‌كرد، له پێشه‌وه بێده‌نگی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان و دامه‌زراوه نێونه‌ته‌وه‌ییه‌كان له دژی داواكارییه‌كانی گه‌لی كورد مایه‌ی قبوڵكردن نییه.
ساغڵام سه‌رنجی راكێشایه سه‌ر كه‌مپینی ده‌رهێنانی په‌كه‌كه له ‘لیستی تیرۆر‘و وتی: "په‌كه‌كه كه به پارادایمی رێبه‌رایه‌تی ئێمه دامه‌زراوه، بۆ گه‌لانی جیهان بووه‌ته جێی هیوا. له دژی ئه‌و هێزانه‌ی نایانه‌وێت راستی بزوتنه‌وه‌كه‌مان هێنده به ژن، ژینگه و ژیانه‌وه گرێ‌دراو ببینن، ئێمه پێیان ده‌ڵێنه‌وه چونكه پێویسته رێبه‌رایه‌تیمان ئازاد ببێت و په‌كه‌كه له لیستی تیرۆر بهێنرێتهدهرهوه، له كوێ ده‌بێت با ببێت ئێمه ئه‌وه ده‌هێنینه سه‌ر زمان".
دوای وتاره‌كان كوردان ده‌ستیان به چالاكی دانیشتن كرد.
هـ . ب