چالاکی شەرمەزارکردن لە ئاکدەنیز: بە بەرخۆدان سەردەکەوین!
بەرخۆدان لەبەردەم شارەوانی ئاکدەنیزی دەستبەسەرداگیراو بەردەوامە، نوێنەری پارتە سیاسییەکان تیشکیان خستەسەر هێرشەکانی دەسەڵات بۆ سەر کوردان و پێداگرییان لەسەر بەرخۆدان نیشاندا.
بەرخۆدان لەبەردەم شارەوانی ئاکدەنیزی دەستبەسەرداگیراو بەردەوامە، نوێنەری پارتە سیاسییەکان تیشکیان خستەسەر هێرشەکانی دەسەڵات بۆ سەر کوردان و پێداگرییان لەسەر بەرخۆدان نیشاندا.
لە ١٣ ی کانوونی دووەم لە شارەوانی ئاکدەنیزی مێرسین قەیوم دانرا، ناڕەزایەتییەکان دژی دانانی قەیوم ٦ ڕۆژە بەردەوامە. نوێنەری پارتە سیاسییەکان و ڕێکخراوەکان و هاوڵاتیان ئەمڕۆش لەبەردەم بینای گەمارۆدراوی شارەوانی کۆبوونەوە و ڕاگەیاندراو خوێنرایەوە.
هاوسەرۆکی دەم پارتی مێرسین بەدریە کوش ڕایگەیاند گرتنی هاوسەرۆکانی شارەوانی قبووڵ ناکەین و دان بە قەیومدا نانێین، گوتی: "تا هاوسەرۆکانمان دەگەڕێنەوە سەر کارەکانیان درێژە بە تێکۆشان دەدەین. قەیوم دزییە، دان بە زیهنیەتی قەیومدا نانێین".
سەرۆکی گشتی پارتی بزووتنەوەی کرێکاران (ئەهەپە) هاکان ئۆزتورک ڕایگەیاند گەلی کورد سەرەڕای دانانی قەیوم داوای ئاشتی دەکات، ئەم ناهەقییە لە جیهاندا وێنەی نییە، پێویستە هاوسەرۆکانی شارەوانی بگەڕێنەوە سەر ئەرکەکانیان.
ئەندامی لیژنەی وتەبێژانی پارتی ئازادی کۆمەڵگە (تۆپ) پەلین کاهین ئۆغلو ڕایگەیاند ئاکەپە بە دڵی خۆی یاسا ئامادە دەکات، باسی ئاشتی دەکەن و قەیوم دادەنێنن.
جێگری سەرۆکی گشتی پارتی ڕەنج (ئەمەپە) سەداد باشکاڤاک ڕایگەیاند ٦ ڕۆژە خاوەنداری لە ئیرادەمان دەکەین و دەڵێین قەیوم نادادیی و ڕەنجخۆرییە، قەیوم دژی هونەر و سینەما و ئایندەیە، قەیوم دەچن و گەل دەمێنن.
دواتر بە ناوی پارتی کرێکارانی تورکیا (تیپ) و پارتی کۆمۆنیستی کوردستان (کەکەپە) و پلاتفۆرمی پشتیوانی سۆسیالیستی (SODAP) قسەکرا، هەروەها پەرلەمانتاری دەم پارتی سینان جیفتیورک قسەی کرد و گوتی: "ناتوانن گەلەکەمان ناچار بە سەر نەوی کردن بکەن. لەلایەک دەستی ئاشتی بۆ کورد درێژ دەکەن، لەلایەن قەیوم دادەنێن و هێرش دەکەنە سەر ڕۆژئاوا. ئەمە خوشک و برایەتی نییە و قبووڵی ناکەین".
ڕاگەیاندراوەکە بە درووشمی "بە بەرخۆدان سەردەکەوین" کۆتایی هات.