تەرمی شەهید ئیبراهیم ئەل نەجم لە تەبقە بە خاک سپێردرا
دانیشتوانی تەبقە تەرمی شەڕڤانی قەسەدە شەهید ئیبراهیم ئەل نەجمیان بە خاک سپارد و پەیامی تاوەکو لە ناوبردنی هێرشە داگیرکارییەکان تێکۆشان فراوان دەکەین درا.
دانیشتوانی تەبقە تەرمی شەڕڤانی قەسەدە شەهید ئیبراهیم ئەل نەجمیان بە خاک سپارد و پەیامی تاوەکو لە ناوبردنی هێرشە داگیرکارییەکان تێکۆشان فراوان دەکەین درا.
تەرمی شەڕڤانی هێزەکانی سووریای دیموکراتیک (قەسەدە) شەهید ئەبو هیلال (ئیبراهیم ئەل نەجم) بە مەڕاسیمێک لە گۆڕستانی شەهیدانی تەبقە بە خاک سپێردرا.
بە سەدان خەڵکی کانتۆنی تەبقە، کۆچبەرانی شەهبا و عەفرین، ئەندامانی دامەزراوە مەدەنیی و خزمەتگوزارییەکان بەشداری مەڕاسیمی بە خاک سپاردنی شەهید ئەبو هیلال (ئیبراهیم ئەل نەجم) بوون.
لە مەڕاسیمەکەدا هاوسەرۆکی گشتیی ئەنجوومەنی بەڕێوەبەری کانتۆنی تەبقە ئەحمەد ئەل عومەر سەرەخۆشی لە بنەماڵەی شەهید کرد و تەواوی شەهیدانی شۆڕشی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریای بیرهێناوە گوتی: "ئەمڕۆ لە تەواوی بەرەکان بۆ پاراستنی پڕۆژەی دیموکراتیکی لە هەرێمەکە بەرخۆدانێکی مەزن و قارەمانانە دەبینین".
وتیشی: "جارێکی دیکە لە بەرانبەر ئاستەنگییە گەورەکاندا بە بەهێزییەوە دەوەستینەوە تاوەکو سەرکەوتن بە دەست دەهێنین".
بەڕێوەبەری ئەنجوومەنی سەربازی تەبقە شیرین موسا بەڵێنی درێژەدانی ڕێگەی شەهیدانی دووبارە کردەوە تاوەکو سەرکەوتن گوتی: "قەرزاری شەهیدانین. بۆ بەدی هێنانی ئامانجی شەهیدان تێبکۆشین، دووژمن لە ناوببەین و خاکی خۆمان ڕزگار بکەین".
لە کۆتاییدا ناسنامەی شەهید خوێندرایەوە و ڕادەستی بنەماڵەکەی کرا.