چالاکیی دژ بە گۆشەگیری ماوەى ٣ هەفتەیە لە بەرلین بەردەوامە

لە شاری بەرلینی پایتەختی ئەڵمانیا لە دژی گۆشەگیریی سەر عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد ماوەى ٣ هەفتەیە چادر هەڵدراوە و چالاکییەکە بەردەوامە.

چالاکوانانی بزووتنەوەى گەنجانی شۆڕشگێڕ و تەکۆژن لە شاری بەرلینی پایتەختی ئەڵمانیا بۆ ئیدانەکردنی گۆشەگیریی سەر عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد ماوەى ٣ هەفتەیە چالاکی بەڕێوەدەبەن. چالاکییەکە لە نیتیلبیک پلاتز بەڕێوەدەچێت و ئەندامانی ناڤ – بەرلین، ئەنجوومەنی ژنانی دەستان و ئەندامانی پەیەدە بەشداری چالاکییەکەن.

دوای خولەکێک رێزگرتن، کتێبە ئەڵمانییەکان لەسەر پارادیگمای عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد نمایشکران و لەسەر گۆشەگیریی سەر عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد راگەیاندراو بڵاوکرانەوە.

حوسێن یڵماز هاوسەرۆکی ناڤ – بەرلین لە گۆڕەپانی چالاکییەکە وتەیەکی پێشکەشکرد و سڵاوی لە بەرخودانی مانگرتنی دژ بە گۆشەگیری کرد.

هەفتەى چوارەمی چالاکییەکە لەلایەن گەنجانی ئینتەرناسیۆنالیستەوە بەڕێوەدەچێت.

ژ.ت