چالاکییەک لە تۆرۆنتۆ بۆ ئازادی ڕێبەری گەلی کورد
ئەندامانی تەڤگەری گەنجانی شۆڕشگێڕ لە شاری تۆرۆنتۆی کەنەدا، ڕێپێوانێکیان ڕێکخست بۆ ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان.
ئەندامانی تەڤگەری گەنجانی شۆڕشگێڕ لە شاری تۆرۆنتۆی کەنەدا، ڕێپێوانێکیان ڕێکخست بۆ ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان.
ئەندامانی تەڤگەری گەنجانی شۆڕشگێڕ لە چوارچێوەی هەنگاوی "جەنگی ئازادی سەربخەن" لەپێناو ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان چالاکییەکیان ئەنجامدا.
چالاکییەکە شەوی یەکشەممە لە شەقامی دونداس پێکهات.
گەنجان تیشکیان خستەسەر گۆشەگیری ڕەهای سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و چەندین جار درووشمی "بژی سەرۆک ئاپۆ" و "بێ سەرۆک ژیان نابێ" بەرزکرایەوە.
لە ڕاگەیاندراوەکەیاندا گوتیان: "لە ٢١ ی ئازاری ٢٠٢١ ـەوە هیچ زانیارییەک دەرباری ڕێبەر ئاپۆ نەگەیشتووە. سەردانیکردنی ماڵبات و پارێزەران بێ ئەنجامن. دەوڵەتی تورک بەهۆی شکستەکانی لە هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا، ئەشکەنجەی ئیمراڵی فراوانتر دەکات. ئێمە لەپێناو ڕێبەر ئاپۆ هەموو جێگەیەک دەکەینە گۆڕەپانی بەرخۆدان. بانگەواز لە هەموو گەنجانی شۆڕشگێڕ دەکەین لە چواچێوەی هەنگاوی "جەنگی ئازادی سەربخەن" لەدەوری ڕێبەر ئاپۆ کۆببنەوە".
پاش ڕاگەیاندراوەکە، گەنجان بە گوتنەوەی درووشم بەرەو گۆڕەپانی فیلیپس ڕێپێوانیان کرد.