چالاکییەکان دژی دەستبەسەراگرتن: ئێوە بەرامبەر ئیرادەی گەل شکست دەهێنن
دژی دەستبەسەراگرتنی شارەوانی ئاکدەنیز و دەستبەسەرکردن، لە چەند شارێک چالاکی ئەنجامدرا، وە پەیامدرا " ئێوە بەرامبەر ئیرادەی گەل شکست دەهێنن".
دژی دەستبەسەراگرتنی شارەوانی ئاکدەنیز و دەستبەسەرکردن، لە چەند شارێک چالاکی ئەنجامدرا، وە پەیامدرا " ئێوە بەرامبەر ئیرادەی گەل شکست دەهێنن".
مێردین
لە مێردین دەم پارتی دەستبەسەراگرتنی شەرمەزار کرد، سەرەڕای ئاستەنگی پۆلیس، جەماوەر تا بەردەم بینای دەم پارتی ڕێپێوانیان کرد. پانکارتی "قەیوم کودەتایە، دەست لە ئیرادەم مەدەن" و درووشمیان بەرزکردەوە.
هاوسەرۆکی شارەوانی مێردین دەڤریم دەمیر ڕایگەیاند قەیوم ١٩٠ کرێکاری لەکار دوورخستووەتەوە و گوتی: "ڕێز لە ئیرادەی گەل بگیرێت، بەم سیاسەتانە تووشی شکست دەبن". پەرلەمانتاری دەم پارتی بێریتان گونەش داوای کرد قەیومەکان بکشێنرێنەوە.
شەرناخ
لە شرناخ لقی بازرگانی گشتی دیسک چالاکییەکی دژی دەستبەسەرداگرتن ئەنجامدا. پارتەکانی جەهەپە و دەبەپە و دەم پارتی پاڵپشتی ئەو چالاکییەیان کرد. لە ڕاگەیەنراوەکەدا ئاماژە بەوە کرا، دانانی قەیوم کودەتایە دژی ئیرادەی گەل و دیموکراسی. هەروەها پەرلەمانتاری محەمەد زەکی ئیرمەز گوتی "قەیوم زیان بە ئارامی گەل دەگەیەنێت". وە گوتی: "دەبێت هەڤاڵە زیندانیکراوەکانمان ئازاد بکرێن و شارەوانیەکان ڕادەستی ئیرادەی گەل بکرێنەوە".
ئەزمیر
ڕێکخستنی دەم پارتی ئەزمیر لە بەردەم بینای پارتەکە کۆنگرەی ڕۆژنامەنووسی بەست. لە چالاکییەکەدا پانکارتی "ئێمە خاوەنداری لە ئاشتی و ئیرادەمان دەکەین" هەڵگیرا و چەندین جار دروشمەکانی دژی دەستبەسەرداگرتن بەرزکرانەوە، پەرلەمانتاری دەم پارتی ئیبراهیم ئاکین ڕایگەیاند کە دانانی قەیوم نایاساییە و گوتی، "ئەم ئۆپەراسیۆنە تەنها دژی کورد نییە، هێرشێکە دژی یاساش".