چەندین کەس لە ئەنقەرە دەستبەسەرکران
لە هەڵکوتانەسەرەکانی دوێنێ شەو و بەرەبەیانی ئەمڕۆی ئەنقەرەدا چەندین کەس دەستبەسەرکران.
لە هەڵکوتانەسەرەکانی دوێنێ شەو و بەرەبەیانی ئەمڕۆی ئەنقەرەدا چەندین کەس دەستبەسەرکران.
دوای ئەوەی خوێندکارانی زانکۆی تەکنیکی ڕۆژهەڵاتی ناوین (ODTU) ناڕەزایەتییان دەربڕی لە دژی دەستگیرکردنی سەرۆک شارەوانی گەورە شاری ئەستەنببوڵ ئەکرەم ئیمام ئۆغلوو، لە لایەن پۆلیسەوە زیاد لە ٢٠٠ خوێندکارییان لێ دەستبەسەرکرا. خوێندکارانیش لە بەرانبەر پێشێلکارییەکانی پۆلیسدا درێژە بە چالاکی شەرمەزارکردنی دەستبەسەرکردنی ٢٠٠ خوێندکارە دەستبەسەرکراوەکانیان دەدەن.
بەرەبەیانی ئەمڕۆ پۆلیس هەڵیکوتایەسەر چەندین ماڵدا لە ئەنقەرە و چەندین کەسی دەستبەسەرکرد کە وەلی ساچلکی کۆمەڵناسیشی تێدایە.
نوسینگەی یاسایی ئەنقەرە دەبارەی هەڵکوتانەسەرەکانی پۆلیس لێدوانێکی دا و ئەمەی گووتووە: "بەڕێوەبەرێتی ئاسایشی ئەنقەرە، ئەمڕۆ هەڵیکوتاوەتەسەر چەندین ماڵدا و دەستبەسەرکردنی هاوڵاتییان هەیە. ڕاگەیاندنی دواکاری گشتی ڕایگەیاند پەیوەست بە ٢٢ کەس لێپرسینەوە دەستپێکراوە. وەک نوسینگە بە دواداچوونی بابەتەکە دەکەین."