چیای جوودی دەسووتێت
دارستانەکانی چیای جوودی ئاگری تێبەردرا و دەسووتێت.
دارستانەکانی چیای جوودی ئاگری تێبەردرا و دەسووتێت.
لە بەرزاییەکانی چیای جوودی کە دەکەوێتە زناری تەشتا مورەی نێوان گوندەکانی چاگلایان و هەسارلە ناوچەی جەزیری شڕناخ ئاگر لە دارستانەکان بەربووە.
بە پێی زانیاری سەرچاوە هەرێمییەکان چەند ڕۆژێکە ئۆپەراسیۆنی سەربازی لە جوودی دەستیپێکردووە، ئاگرەکە لەلایەن سەربازانی سوپای تورکەوە بووە.
سەربازانی تورک ڕێگە بە دانیشووانی گوندەکان نادەن کە ئاگرەکە کە لە نزیک بنکەی سەربازییەوە کەوتووەتەوە بکوژێننەوە، هیچ هەولێک بە کۆنتڕۆڵکردنی ئاگرەکە نادەن.
لە لایەکی ترەوە لە ١٦ی گوڵان لە زناری ڕووبەڕووی گوندی ئیکێزدەرەی چیای جوودی لە شڕناخ بە هۆکارێکی نادیار ئاگر کەوتەوە و بەهاوکاری گوندییەکان ، بەڕێوەبەڕایەتی دارستانی شڕناخ و تیمی تایبەت ئاگرەکە کۆنتڕۆڵکرابووە.
ک-ش