دادگاییکردنی پارێزەری بنەماڵەی ژینا ئەمینی بەڕێوەدەچێت

ئەمڕۆ لە دادگایەکی تارانی پایتەختی ئێران ساڵەح نیکبەخت، پارێزەری بنەماڵەی ژینا ئەمینی دادگایی دەکرێت.

بەگوێرەی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ساڵەح نیکبەخت بە تۆمەتی "بانگەشەکردن دژی حکومەت" بەهۆی تانەدان لە ڕاپۆرتی پزیشکی داد سەبارەت بە مەرگی ژینا ئەمینی لەکاتی وتوێژکردنی لەگەڵ میدیا بیانییەکان و ڕۆژنامەی ئیعتیماد.

 دادگاییکردنەکە لە لقی ٢٨ ی دادگای شۆڕشی ئیسلامی تاران بە سەرۆکایەتی دادوەر مەقیسە ئەنجام دەدرێت.

ئەمە لەکاتێکدایە، پاش تێپەڕینی ١٠ مانگ بەسەر کوشتنی ژینا ئەمینی، پاش شۆڕش و خۆپیشاندانە جەماوەرییە بەرفراوانەکان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران بەهۆی ئەم ڕووداوە کە زیاتر لە ٥٠٠ کەس کوژران و هەزاران کەس برینداربوون، هێشتا لێکۆڵینەوە بۆ داواکاری یاسایی و سکاڵاکەی بنەماڵەی ژینا ئەمینی لە بکوژانی نەکراوە.