دامەزراندنی پەژاک و ڕۆژبوونی ڕێبەر ئاپۆ لە کۆڵن پیرۆزکرا
لە شاری کۆڵنی ئەڵمانیا بەبۆنەی ساڵیادی دامەزراندنی پەژاک چالاکی ئەنجامدرا. لە چالاکییەکەدا ڕۆژبوونی ڕێبەر ئاپۆ پیرۆزکرا.
لە شاری کۆڵنی ئەڵمانیا بەبۆنەی ساڵیادی دامەزراندنی پەژاک چالاکی ئەنجامدرا. لە چالاکییەکەدا ڕۆژبوونی ڕێبەر ئاپۆ پیرۆزکرا.
لە شاری کۆڵنی ئەڵمانیا، دامەزراندنی پەژاک و ڕۆژبوونی ڕێبەر ئاپۆ پیرۆزکرا. چالاکییەکە لەلایەن ئەنجوومەنی ژنانی ڤیان و پەژاکەوە ئەنجامدرا، سیاسەتمەدارانی کورد و هونەرمەند و کوردستانیان بەشداری چالاکییەکە بوون.
چالاکییەکە لە هۆڵی دەکتەم ئەنجامدرا و ئاڵای پەژاک و وێنەی ڕێبەر ئاپۆ هەڵواسرا.
پاش خولەکێک ڕێزگرتن لە یادی شەهیدان، ئەندامی کژار مەریەم فەتحی تیشکی خستەسەر ئامانجی دامەزراندنی پەژاک و گوتی: "بە لەدایکبوونی ڕێبەر ئاپۆ، شۆڕشێکی زیهنی و فیکری پێکهات. ئەمڕۆ نەوەک تەنها چاوی گەلی کورد، چاوی هەموو جیهان لەسەر پەیامی ڕێبەر ئاپۆیە. ئەمەش هێزی ڕێبەر ئاپۆ دەردەخات. ڕێبەر ئاپۆ بە پێشخستنی تێگەیشتنی ئازادی و مرۆڤی ئازاد، حیساباتی داگیرکەرانی شێواند".
لەسەر ناوی پەژاک، ئیبراهیم عەلیپوور ڕۆژبوونی ڕێبەر ئاپۆ و پەکەکەی پیرۆز کرد، جەختی کردەوە گۆشەگیری سەر ڕێبەر ئاپۆ قبووڵ ناکرێت، تا ئازادیی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ پێک نەیەت، درێژە بە تێکۆشان دەدەن.
چالاکییەکە بە گۆرانی و هەڵپەڕکێ و بەرزکردنەوەی درووشم کۆتایی هات.