دانیشتنی دۆسیەی نارین گوران بۆ ٢٦ی مانگی کانونی یەکەم دواخرا

لە دانیشتنی دۆسیەی کوشتنی نارین گوراندا، دادگا بڕیاریدا بە درێژکردنەوەی ماوەی گرتنی ٤ تۆمەتباری دۆسیەکە و دانیشتنەکەشی بۆ ٢٦ی کانونی یەکەم هەڵپەسارد.

نارینی تەمەن ٨ ساڵ لە ٢١ی ئابدا لە گوندی چولی ناوچەی رەزانی ئامەد کوژرابوو. یەکەم دانیستنی دۆسیەکە لە هەشتەم دادگای سزا قورسەکانی ئامەد بەڕێوەچوو. دانیشتنەکە سێ رۆژ بەردەوام بوو و تیایدا تۆمەتباران و شایەتحاڵان قسەیان کرد.

وتەی تۆمەتباران و شایەتحاڵان یەکینەدەگرتەوە. تۆمەتباران و بەشێک لە شایەتحاڵان باسیان لەوەکرد کە لەکاتی دەستبەسەریدا رووبەڕووی مامەڵەی خراپ بوونەوە. وەڵامی زۆر پرسیاری پەیوەست بە کوژرانی نارین نەدرایەوە. زیاتر بە "نازانم" و "لەبیرم نەماوە" وەڵامی پرسیارەکان درایەوە. بنەماڵەی گوران و خزمەکانی نەوزاد بەختیاریان تۆمەتبارکرد، ئەویش بنەماڵەکەی تۆمەتبارکرد.

لە دانیشتنەکەدا دۆزگەر داوای کرد، یوکسەل گوران دایکی نارین، ئەنەس گورانی برای، سەلیم گورانی مامی و نەوزاد بەختیاری دراوسێیان بە دەستبەسەری بمێننەوە.

دادگا هەروەها بڕیاریدا کە دانیشتنەکە بۆ ٢٦ی کانونی یەکەم هەڵپەسێرێت.