داوا کرا سزای زیاتر لە ٢٢ ساڵ زیندان بەسەر ڕۆژنامەنووسێکدا بسەپێنرێت
لە دەقی ئەو تۆمەتانەی خراوەتە پاڵ ڕۆژنامەنووسی زیندانیکراو، محەمەد شاه ئۆروچ، داواکراوە سزای ٢٢ ساڵ و ٦ مانگ زیندانی بەسەردا بسەپێنرێت.
لە دەقی ئەو تۆمەتانەی خراوەتە پاڵ ڕۆژنامەنووسی زیندانیکراو، محەمەد شاه ئۆروچ، داواکراوە سزای ٢٢ ساڵ و ٦ مانگ زیندانی بەسەردا بسەپێنرێت.
داواکاری گشتی ئامەد لەسەر دانپێدانانی شایەتحاڵی ئاشکرا، ئومید ئاکبیک دەستی بە لێپرسینەوەیەک کردبوو. لەو چوارچێوەیەدا لە ٢٧ی نیسان سکاڵانامەیەکی لە دژی ڕۆژنامەنووس، محەمەد شاه ئۆروچ ئامادەکردبوو.
لە دەقی ئەو تۆمەتانەی خراوەتە پاڵ ڕۆژنامەنووسی زیندانیکراو، محەمەد شاه ئۆروچ داواکراوە، بەهۆی ئامادەکردنی ٣٥ هەواڵ سزای ٢٢ ساڵ و ٦ مانگ زیندانی بەسەردا بسەپێنرێت.
هاوکات دادگای چوارەمی سزا قورسەکانی ئامەد، دۆسیەکەی ڕەوانەی بەدلیس کرد بەهۆی ئەوەی ئۆروچ نیشتەجێی ئەو شارەیە.
دادگای دووەمی سزا قورسەکانی بەدلیس-یش سکاڵانامەکەی قبوڵکرد کە تێیدا تۆمەتی "ئەندامبوون لە ڕێکخراو" ئاراستەی ئەو ڕۆژنامەنووسە کرابوو، بڕیاریشە وادەی یەکەم دانیشتنی دادگا ئاشکرا بکات.
ژ.ن