ده‌سپێشخه‌ریی رۆڵه‌كانی ئاگر له‌ ٨ شار چەندین كارگه‌ و ئۆتۆمبێلی فاشیستەکانیان سوتاند

ده‌ستپێشخه‌ری رۆڵه‌كانی ئاگر رایانگه‌یاند، له‌ ٨ شار دا چه‌ندین كارگه‌ و ئۆتۆمبێلی 'فاشیستەکانیان" سوتاندووە.

ده‌ستپێشخه‌رییه‌كه‌ رایگه‌یاند، بۆ تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵكوژی رۆبۆسكی له‌ ٨ شار چه‌ندین كارگه‌ و ئۆتۆمبێلی فاشیستەکانیان سوتاندووە.

به‌پێی راگه‌یه‌نراوه‌كه‌:

لە ٢٥ی كانونی یه‌كه‌م له‌ ئیزمیر ڤه‌راپۆل پلازای 'فاشیسته‌كان'، له‌ ناوچه‌ی تارسوسی مێرسین بارهه‌ڵگرێكی فاشیسته‌كان،

لە ٢٤ی كانونی یه‌كه‌م له‌ ئیزمیر چوار كارگه‌ی موڵكی (كه‌رتی) ئێم تی كه‌ی 'دوژمنی كوردان'، له‌ ناوچه‌ی گه‌بزه‌ی كۆجا‌عه‌لی كارگه‌یه‌كی 'ئاكه‌په‌ییه‌كان'،

لە ٢٣ی كانونی یه‌كه‌م له‌ ناوچه‌ی داریجه‌ی كۆجا‌عه‌لی كارگه‌ی ساركوسیان به‌كری 'ئاكه‌په‌ییه‌كان'، له‌ ناوچه‌ی بایرام پاشای ئیسته‌نبوڵ كارگه‌ی پێڵاوی كاروان خان توپچولاریی 'مه‌هه‌په‌ییه‌كان'، له‌ ناوچه‌ی بۆرنۆڤای ئیزمیر دوكانی پارچه‌ی یه‌ده‌گی رینۆ و له‌ ناوچه‌ی نارلی خانی ئه‌نقه‌ره‌ ئۆتۆمبێلی ئاكه‌په‌ییه‌ك،

٢٢ی كانونی یه‌كه‌م له‌ ناوچه‌ی كارتاڵی ئیسته‌نبوڵ كارگه‌یه‌كی 'دوژمنانی كوردان'

٢١ی كانونی یه‌كه‌م له‌ ناوچه‌ی ئیسلاحیه‌ی دیلۆك فارگۆنێكی شه‌مه‌نده‌فه‌ری ته‌جه‌ده‌ده (TCDD)‌ و له‌ بورسا بارهه‌ڵگرێكی 'دوژمنانی كورد' سوتێنران".

ژ.ت