ده‌ستپێشخه‌ری ژنانی تۆڵه‌سێنه‌ر له 3 شار له دژی گۆشه‌گیری چالاكییان ئه‌نجامدا
ده‌ستپێشخه‌ری ژنانی تۆڵه‌سێنه‌ر، له هه‌ر سێ شاری ئیزمیر، كۆجاعه‌لی و ئیسته‌نبۆل، له دژی گۆشه‌گیری ئیمراڵی، چالاكییان ئه‌نجامدا.
ده‌ستپێشخه‌ری ژنانی تۆڵه‌سێنه‌ر، له هه‌ر سێ شاری ئیزمیر، كۆجاعه‌لی و ئیسته‌نبۆل، له دژی گۆشه‌گیری ئیمراڵی، چالاكییان ئه‌نجامدا.
ده‌ستپێشخه‌ری ژنانی تۆڵه‌سێنه‌ر، له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، یه‌كینه‌كانمان له دژی گۆشه‌گیری سه‌ر ڕێبه‌ر ئاپۆ، چالاكیان ئه‌نجامدا. ده‌وڵه‌تی توركی فاشیست له‌ماوه‌ی ڕابردوودا به سه‌پاندنی گۆشه‌گیری توند به‌سه‌ر ڕێبه‌ر ئاپۆ و نامه‌ی هه‌ڕه‌شه‌ئامێز، جارێكی دیكه ڕووی ڕاسته‌قینه‌ی خۆی نیشان دا.
له ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا جه‌ختیشكراوه‌ته‌وه، هه‌ڵسوكه‌وت و مامه‌ڵه به‌رامبه‌ر به ڕێبه‌ر ئاپۆ، هه‌ڵسوكه‌وته به‌رامبه‌ر به گه‌لی كورد و گه‌نجانی كورد. تا ئه‌و كاته‌ی ئازادی جه‌سته‌یی ڕێبه‌رایه‌تیمان مسۆگه‌ر ده‌كه‌ین، له چالاكییه‌كانمان به‌رده‌وام ده‌بین.
له ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا له‌باره‌ی چالاكییه‌كان ئه‌م زانیارییانه خراوه‌ته‌ڕوو:
یه‌كینه‌كانمان ڕۆژی 3ی ته‌مووز، له شاری ئیزمیر ئاگریان له كارگه‌یه‌ك به‌ردا.
ڕۆژی 7ی ته‌مووز، یه‌كینه‌كانمان له كۆجاعه‌لی ئاگریان له كارگه‌یه‌كی ئاسن و پۆلا، كه سه‌ر به فاشیستی ئاكه‌په- مه‌هه‌په بوو، به‌ردا.
یه‌كینه‌كانمان ڕۆژی 11ی ته‌مووز، ئاگریان له كارگه‌ی سیرامیك له شاری ئه‌سه‌نیورت به‌ردا و كارگه‌كه زیانی گه‌وره‌ی به‌ركه‌وت.
ژ.ن