دەستپێشخەری ڕۆڵەکانی ئاگر چوار ئۆتۆمبێڵ، پێشانگایەکی مۆبیلیات و کۆگایەکیان سووتاند

دەستپێشخەری ڕۆڵەکانی ئاگر رایگەیاند کە ترێلەیەکی فاشیستەکان و چوار ئۆتۆمبێڵ، پێشانگایەکی مۆبیلیات و کۆگایەکیان سووتاندووە.

دەستپێشخەریەکە لەم بارەیەوە راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و وتی، " پێویستە لە بەرانبەر سیاسەتی قێزەون هیچ کاتێک بێدەنگ نەبین."

بەپێی راگەیەنراوەکە، لە سێ شار ژمارەیەک ئۆتۆمبێڵ و شوێنکاری فاشیستەکان سووتێنراون.

چالاکیەکان بەم شێوەیەن:

"لە ٢٣ی ئایاردا لە ناوچەی ساریەری ئەستەنبوڵ ئۆتۆمبێڵێکی کەسێکی ئاکەپەیی سووتێنراوە.

لە ٢٢ی ئایاردا لە ناوچەی گەملیکی بورسا، ترێلەیەکی کەسێکی دوژمنی کورد سووتێنراوە.

٢٢ی ئایار لە ناوچەی سەیهانی ئەدەنە، ئۆتۆمبێلێکی کەسێکی مەهەپەیی سووتێنراوە.

لە ٢٠ی ئایاردا لە ناوچەی مورادپاشای ئەنتاڵیا، پیشانگایەکی مۆبیلیات بە ناوی باخچە کە موڵکی فاشیستەکان بوو سووتێنراوە.

١٩ی ئایار لە ناوچەی نیلوفەری بۆرسا ئۆتۆمبێڵی کەسێکی مەهەپەیی سووتێنراوە.

١٧ی ئایار لە عوسمانگازی بۆرسا کۆگایەکی کەلوپەلی پاشماوەی ئاسن و نایلۆن و مادەی دیکە سووتێنراوە."

ف.ق