دەوڵەتی داگیرکەری تورک ١٥ خێزانی چەتەکانی گواستەوە بۆ سەرێکانی داگیرکراو
دەسەڵاتی داگیرکەری تورک ١٥ خێزانی چەتەکانی گواستەوە بۆ سەرێکانی داگیرکراو، لەچوارچێوەی پرۆسەی گۆڕینی دیمۆگرافی لە هەرێمە داگیرکراوەکانی سوریا.
دەسەڵاتی داگیرکەری تورک ١٥ خێزانی چەتەکانی گواستەوە بۆ سەرێکانی داگیرکراو، لەچوارچێوەی پرۆسەی گۆڕینی دیمۆگرافی لە هەرێمە داگیرکراوەکانی سوریا.
بەگوێرەی سەرچاوەکان، دەسەڵاتی داگیرکەری تورک لەڕێگەی دەروازەی سنووری سەرێکانییەوە، ١٥ خێزانی چەتە سوری و بیانییەکانی گواستۆتەوە بۆ هەرێمی سەرێکانی داگیرکراو.
خێزانەکان لە بنکەیەکی سەربازی سوپای داگیرکەری تورک کۆکراونەتەوە لە نزیک کۆمەڵگەی فازڵ لەسەر کۆرنیش بەرامبەر باخچەی شەهید بێریڤان، بەمەبەستی دابەشکردنیان.
لەپاڵ خێزانی چەتەکان، دەسەڵاتی داگیرکەری تورک پەنابەرە سورییەکانی نێو خاکی تورکیا دەگوازێتەوە بۆ هەرێمە سورییە داگیرکراوەکان، لەچوارچێوەی بەکارهێنانی دۆسیەی پەنابەرە سورییەکان.