دەوڵەتی داگیرکەری تورک بەردەوامە لە ڕاگواستنی زۆرەملێ
دەوڵەتی داگیرکەری تورک لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوو، چوار خێزانی تری لە هەرێمە داگیرکراوەکانی سوریا نیشتەجێ کرد.
دەوڵەتی داگیرکەری تورک لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوو، چوار خێزانی تری لە هەرێمە داگیرکراوەکانی سوریا نیشتەجێ کرد.
دەسەڵاتی داگیرکەری تورک لەماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوو، ٤ خێزانی تر سوری بە ژن و مناڵەوە نیشتەجێ کرد، پاش گواستنەوەی زۆرەملێیان لەڕێگەی دەروازەی گرێسپییەوە لە شاری گرێسپی داگیرکراو، هاوکات لەگەڵ گواستنەوەی دەیان گەنج بەبێ خێزانەکانیان.
داگیرکەری تورک بەردەوامە لە پرۆسەی نیشتەجێکردنی ئاوارەکان لە تورکیاوە بەرەو هەرێمە داگیرکراوەکان "سەرێکانی و گرێسپی و عەفرین" بە ئامانجی گۆڕینی دیمۆگرافی لە هەرێمەکانی ژێر دەستی خۆی، پاش دەرکردنی دانیشتووانە ڕەسەنەکان.
بەگوێرە ڕوانگەی سور بۆ مافەکانی مرۆڤ، داگیرکەری تورک لە سەرەتای مانگی تەمموزەوە، نزیکەی ١٠٠٠ سوری بە زۆرەملێ لە خاکی خۆیەوە ڕاگواستووە بۆ هەرێمە داگیرکراوەکانی سوریا.