سێ ڕۆژنامه‌نووس ده‌ستگیر كران
له چوارچێوه‌ی ئۆپەراسیۆنی پاکتاوکردنی سیاسی، سێ ڕۆژنامه‌نووسی دیكه له‌لایه‌ن پۆلیسی ده‌وڵه‌تی توركه‌وه ده‌ستگیر كران.
له چوارچێوه‌ی ئۆپەراسیۆنی پاکتاوکردنی سیاسی، سێ ڕۆژنامه‌نووسی دیكه له‌لایه‌ن پۆلیسی ده‌وڵه‌تی توركه‌وه ده‌ستگیر كران.
له چوارچێوه‌ی ئۆپەراسیۆنێكدا، كه له‌لایه‌ن داواكاری گشتی ئامه‌د ده‌ستپێكردووه، سێ ڕۆژنامه‌نووسی، به‌ناوه‌كانی فورات جان ئه‌رسه‌لان، سیبه‌ل یوكله‌ر و ده‌لال ئاكیوز له‌لایه‌ن پۆلیسی ده‌وڵه‌تی توركه‌وه ده‌ستگیر كران.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كان له چوارچێوه‌ی ئه‌و ئۆپه‌راسیۆنه‌دا ، سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ پۆلیس له شاری ئه‌نقه‌ره فورات جان ئه‌رسه‌لان، په‌یامنێری ئاژنسی میزۆپۆتامیا (MA)ی له ماڵه‌كه‌یدا ده‌ستگیركردووه، به‌ڵام تا ئێستا هۆكاری دهستگیركردنهکەی نازانرێت. فورات بۆ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی ئه‌نقه‌ره گواستراوه‌ته‌وه.
هه‌ر به گوێره‌ی ئه‌و زانیارییانه، له كاتی هه‌ڵكوتانه سه‌ر ماڵی ئه‌و په‌یامنێره، پۆلیس ده‌ستی به‌سه‌ر كۆمپیوته‌ر و مۆبایله‌كه‌یدا گرتووه.
هاوكات به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ، پۆلیس ڕۆژنامه‌نووس سیبه‌ل یوكله‌ر-ی له ئه‌نقه‌ره ده‌ستگیركردووه و دواتر بۆ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی ئه‌نقه‌ره گواستراوه‌ته‌وه.
ئیزمیر
له شاری ئیزمیر له چوارچێوه‌ی ئه‌و لێپرسینه‌وه‌ی له‌لایه‌ن داواكاری گشتی ئامه‌د ده‌ستیپێكردووه، پۆلیس هه‌ڵیكوتاوه‌ته سه‌ر ماڵی په‌یامنێر ده‌لال ئاكیوز. دوای ئه‌وه‌ی ماڵی ئه‌و پهیامنێرهیان پشكنیووه، بردوویانه بۆ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی چانكایا.
جێی ئاماژه له ماوه‌ی دوو ساڵی ڕابردوو به ده‌یان ڕۆژنامه‌نووس له‌لایه‌ن هێزه‌كانی سه‌ر به ده‌وڵه‌تی تورك له توركیا و باكووری كوردستان ده‌ستگیر و ڕه‌وانه‌ی زیندان كراون.
ژ.ن