دوژمنایەتی بەرامبەر بە کورد رێگەی لەبەردەم چی کردەوە

ئەردۆغان وەک چۆن دوێنێ سوریای خستە ناو لیتاو و گێژاوێکی خوێناوی و خاکەکەی داگیرکرد، ئەمرۆش دەیەوێت هەمان شت بکاتەوە.

ئەرۆغان بە ئارەزووی خۆی قسە دەکات. خۆی هیچ رۆژنامەنووسێک نییە کە بیداتە بەرپرسیار و وتە دژبەیەکەکانی ئاشکرا بکات. راگەیاندنی بۆ خۆی وەک باخچەیەکی گوڵەبەرۆژە داچاندووە. بڕوانن کە بە رۆژنامەوانانی وتووە: "لەبارەی ئێران، روسیا، ئێران و سوریا وەک میکانیزمێکی سێ قۆڵی پێکەوە کاردەکەن و لەلایەکی دیکەوە هێزەکانی هاوپەیمانی واتە ئەمریکا، بەریتانیا  وئەڵمانیان. هێزەکانی هاوپەیمانان پشتیوانی لە رێکخراوی تیرۆریستی یەپەگە ی سەر بە رێکخراوی تیرۆریستی پەکەکە دەکەن و پێویستە روسیا، ئێران و سوریا لە دژی ئەو دۆخەی گەورەترین مەترسیە لەسەر یەکپارچەیی خاکی سوریا، بە شێوەیەکی کاریگەرتر بکەونەخۆ". "سوریا ئازاری زۆری چەشتووە و ئێمە لەبەر ئەوە وتمان رێز لە یەکپارچەیی خاکی سوریا دەگرین. هەموو رێگەیەکی دیپلۆماسیمان بۆ پاراستنی سەروەری سوریا گرتەبەر".

لە تورکیا قسەکردنی خۆسەر هەیە. بەکارهێنانی یەک لەو وتانە ئەو پێناسانە پێچەوانە ناکاتەوە: "وەرە، لێرەوە بیسوتێنە، ئاشکرایە ئەردۆغان وابیردەکاتەوە مرۆڤەکان یادگە و هۆشیان نییە!"، یاخود وەک هیتلەر هەر شتێک دەڵێت کەرامەتی تێکەڵ دەکات. جیهان بەدەوری ئەوانەوە دەسوڕێتەوە، یاخود بەو جۆرە بیردەکەنەوە. ئەردۆغان لەبیری دەچێتەوە، ئەو خۆیشی لەناو ئەو هاوپەیمانییەدایە کە دابەشکردنی سوریا بە بنەما دەگرێت و دەڵێت 'من یارمەتی کورد دەدەم؛. ئەوەی ئێمە دەیزانین ئەوەیە کە تورکیاش بەشداری هاوپەیمانی لە دژی داعشی کردووە. تائێستاش بەردەوامە لە بەشداریکردنی کۆبوونەوەکان. بەڵام لەبەر ئەوەی هاوپەیمانی بە گوێرەی هەڵوێستی ئەو ناجوڵێتەوە، ئەو بە پشتیوانی لە تیرۆر تۆمەتباری دەکات. ئەوەی ئەو پێی دەڵێت تیرۆر، بەپێچەوانەوە لە جیهاندا بە تیرۆر دانانرێت.

ئەردۆغان داعشی بەرەو کۆبانێ ئاراستە کردبوو. زۆر متمانەی بەوان هەبوو. وەک نوقڵانە بە گەلەکەی وتبوو، "کۆبانێ لە ئان و ساتی کەوتندایە". بەڵام نەیتوانی داعش رزگار بکات! ئەوەی کەوت و سەروژێربوو داعش بوو. ئێستاش وەک داعش، دەیەوێت روسیا، ئێران و سوریا ئاوقای کورد بکات.

بەراستیش بەشداری لە هاوپەیمانی دژ بە داعش نەکرد. وتەکانیان لەبارەی بەشدارییان لە هاوپەیمانی مانۆرێک بوو لەپێناو داگیرکەری لە سوریا. دەرد و مەراقی سەرەکی ئەو رێگری لە کورد و لەمپەرسازکردن لەبەردەم قەوارەی ئەوان بوو. بە ئەستەم بەو ئامانجە گەیشتووە. هێزە سەربازییەکانیان بردە سوریا وشوێنەکانی وەک باب و جەرابلۆسیان داگیرکرد. کۆبانێ و عەفرینی لەیەکتر دابڕاند. دانیان بە ئامانجەکەیاندا نا و وتیان، "وەک خەنجەرێک دەستوەردانمان کرد بۆ ئەوەی ناوچەکانی کوردان یەکنەگرن.

ئەردۆغان بەوەوە سەرقاڵبوو، سازشی کرد، لەگەڵ رووسیا رێککەوت کە هێرش بکاتە سەر عەفرین و داگیری بکات. هەروەها لەگەڵ ترامپ رێککەوت و گرێ سپی و سەرێکانی داگیرکرد. دیماگۆژی وچەواشەکاری درێژە پێدەدات و دەڵێت ئەمریکا پشتیوانی 'رێکخراوی تیرۆریستی یەپەگە' دەکات. گەر ئەمریکا پشتیوانی یەپەگەی بکردایە، کایەی ئاسمانی بەرووی ئێوەدا نەدەکردەوە و دەرگای بۆ داگیرکەریتان نەدەکردەوە. بەپێچەوانەوە، ئەمریکا پشتیوانی لە ئەردۆغان کرد، کە هەردوو شارەکە داگیربکات. ئەو رووداوە بەر لە سەد ساڵ رووی نەداوە، هێشتا بە باشی لە بیری مرۆڤەکاندایە.

ئەردۆغان مرۆڤێکی رووقایمە. لە بنەڕەتدا کاراکتەری هەموو فاسیستەکان بەمجۆرەیە. دەڵێت سوریا ئازاری زۆری چەشتووە و تورکیا هەموو کات داکۆکی لە یەکپارچەیی خاکی سوریا کردووە. جا چی ناڵێن! ئەردۆغان یەک لە هێزە پێشەنگەکانە کە لەگەڵ ئیخوانەکان، داعش و ئەلنوسرە هاوپەیمانی سازکرد و سوریای پەلکێشی ناو زریانی خوێناوی کرد. چ زوو لە بیری چوو! دەیویست بچێت و نوێژی سەرکەوتن لە مزگەوتی ئومەویەکانی دیمەشق بخوێنێت!ئەردۆغان لە ریزی پێشی پێشەوەی ئەوانەدابوو کە ئازار و کاولکاری گەورەی بەسەر گەلی سوریادا هێنا. ئێستاش وەک کەوچکێکی سپی کە لە شیر دەرهێندراوە خۆی نیشان دەدات.. ماشەڵا!

هەموو کات داکۆکیکاری سەروەری سوریابووە! چی ناڵێن! لەبەر ئەوەی سەروەری سوریای دەپاراست سەرەتا "سوپای ئازاد" و دواتر سوپای میللی سوریای دامەزراند! وەک ئەوە قسە دەکات کە ئەوەی هەزاران ئەندامی ئیخوان، پاشماوەی داعش و نوسرەی پڕچەک کردووە ئەردۆغان نەبێت. ئەدی کێ لە ناو خاکی سوریا لە دژی سوپای فەرمی سوریا "سوپای میللی سوریای"ی دامەزران؟ نەک هەر سوپا، حکومەتی کاتی سوریاشی دامەزراند. من بە پەرۆشم بزانم کێ جگە لە ئەردۆغان ئەوانەی دامەزراندووە؟ مەگەر پێویست نییە پرسیاری لەوەبکرێ. لەبەر ئەوەی ئەردۆغان وەک مرۆڤێکی بێتاوان قسە دەکات.!

وەک چۆن دوێنێ سوریای راکێشا بۆ ناو زریانێکی خوێناوی و داگیری کرد، ئەمڕۆش ئەردۆغان دەیەوێت هەمان شت بکاتەوە. تەنیا ئامانجی ئەو هەندێک بچوکتربووە. ئەو کاتە دەیویست سەروەری سوریا لەناو ببات، ئیخوانەکان بگەیەنێتە دەسەڵات و سەروەری و باڵادەستی خۆی بەسەریاندا بسەپێنێت. هێزەکەی بەشی ئەمەی نەکرد. نەگەیشتە سەرکەوتن. تاکە شتێک بەدەستیەوە ماوە ئەو دوژمنایەتیە سەرسەختانەیەتی بەرامبەر بە کوردان. بەتەنیا هێرشکردن و لەناوبردنی کوردان ئەوەندە ئاسان نییە. هەروەها لە ناوچەکە خوێن دەچۆرێت. هاوکێشەکان بە خێرایی دەگۆڕێن. روسیا ئەم جارە دەیەوێت لەگەڵ ئێران و سوریا رێککەوتنێک سازبکات وکوردان لەناو ببات. ئاشکرایە کە ئەوان زۆر دەترسن لە ناوچەکەدا مۆدێلێکی ئازادیخوازی وەک ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری و دیموکراتیک سازبکرێت.

سەرچاوە: رۆژنامەی رۆناهی