بە دیمەن

ژنان لەلایەن دەوڵەت و سیستەمی باوکسالارییەوە دەکوژرێن

لە وان بە پێشەنگایەتی ژنان ڕێپێوانێک بۆ ڕۆژین کابایش ئەنجامدرا، گوترا: "لە تورکیا و کوردستان ڕۆژانە ژنێک بەهۆی کەمتەرخەمی و هاوکاری دەوڵەت و پیاو و دادگا و هێزە ئەمنییەکانەوە دەکوژرێت".

پلاتفۆرمی ژنان و پلاتفۆرمی ڕەنج و دیموکراسیی وان بۆ خوێندکاری زانکۆی یوزونجو یەل ڕۆژین کابایش کە پاش ١٨ ڕۆژ بێسەروشوێن بوون تەرمەکەی دۆزرایەوە، ڕێپێوانێکی بە مەشخەڵیان ئەنجامدا. پێش ڕێپێوانەکە پۆلیس جەماوەری گەمارۆدا، بەڵام توانیان گەمارۆکە بشکێنن و ڕێپێوانیان کرد، پانکارتی "دادپەروەری بۆ ڕۆژین، دادپەروەری بۆ هەمووان، چی بەسەر ڕۆژین کابایش هات" هەڵگیرا، هەروەها درووشمی "ژن، ژیان، ئازادی" بەرزکرایەوە و چەپڵە و هەلهەلە لێ درا.

لەسەر ناوی ژنان ئەندامی کۆمەڵەی ژنانی ستار زەینەب تاگ تەکین گوتی: "ئەمڕۆ ژنان بە هاوکاری و کەمتەرخەمی دەوڵەت و پیاو و دادگا و هێزە ئەمنییەکان، دەکوژرێن".

زەینەب ڕایگەیاند نابێت پاراستنی ژنان بۆ میزاجی هێزە ئەمنییەکان جێ بهێڵرێت، گوتی: "بە دەربازبوونی تاوانباران لە سزا ڕێگە لە کوشتنی ژنان ناگیرێت، تاوانباران لە ڕەوشێکی باشدا خەڵات دەکرێن. حیساب بۆ پەیماننامە نێونەتەوەییەکان ناکرێت. کوشتنی ژنان چارەنووسی ئەم جوگرافیایە نییە. پێویستە کوشتنی ژنان وەک بابەتێکی سیاسی سەیربکرێت".

چالاکییەکە بە بەرزکردنەوەی درووشم کۆتایی هات.