دیداری شاندی ئیمرالی لەگەڵ ڕێبەر ئاپۆ کۆتایی هات

کەمێک پێش ئێستا دیداری سێیەم و مێژوویی شاندی ئیمرالی دەم پارتی لەگەڵ ڕێبەر ئاپۆ بە کۆتا هات و بڕیارە کاتژمیر ١٧:٠٠ پەیامە مێژوویەکەی ڕێبەر ئاپۆ بۆ ڕای گشتیی بخرێتەڕوو.

شاندی ئیمراڵی

پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ، شاندی ئیمرالی دەم پارتی چووە دوورگەی ئیمرالی و دیداری سێیەم و مێژوویی لەگەڵ ڕێبەر ئاپۆ ئەنجامدا و کەمێک پێش ئێستاش دیدارەکە بە کۆتا هات.

شاندەکەی ئیمرالی دەم پارتی پێکهاتبوو لە "پەروین بوڵدان، سری سورەیا ئۆندەر، تولای حاتم ئۆغولاری، تونجەر باقرخان، ئەحمەد تورک، جەنگیز چیچەک و فایەق ئۆزگوور ئەرۆل".

بڕیاریشە شاندەکە کاتژمێر ١٧:٠٠ لە هۆتێل Elite World لە ئەستەنبووڵ پەیامی سەدەی ڕێبەر ئاپۆ بۆ ڕای گشتیی بڵاوبکرێتەوە.