بە دیمەن

دژی ڕادەستکردنی پەنابەرێکی کورد بە دەوڵەتی تورک لەلایەن فەرەنساوە، چالاکی ئەنجامدرا

سەرحەد گوڵتەکین لەلایەن فەرەنساوە دەستبەسەرکرا و ڕادەستی تورکیا کرا، دژی ئەم کارە لەبەردەم کونسوڵخانەی فەرەنسا لە ئەسینا چالاکی ئەنجامدرا.

چالاکوانی کورد سەرحەد گوڵتەکین دوێنێ دەستبەسەرکرا، بەبێ بەرگری پارێزەر، سبەی ڕادەستی تورکیا دەکرێتەوە. لە ئەسینای پایتەختی یۆنان بۆ شەرمەزارکردنی دیپۆرتکردنەوەی چالاکوانی کورد، لەبەردەم کونسوڵخانەی فەرەنسا چالاکی ئەنجامدرا.

لەسەر ناوی ناوەندی چاندی کوردی ئەسینا، عەلی بیلەن ڕایگەیاند هەڵوێستی حکومەت و دەوڵەتی فەرەنسا بەرامبەر چالاکوانانی کورد، هەروەها هەڵوێستی بەرامبەر شەهیدبوونی سارا و ڕۆژبین و ڕوناهی و کۆمەڵکوژییەکەی ناوەندی چاندی ئەحمەد کایا دەرخەری پەیوەندییانە لەگەڵ تورکیا و ئەردۆگان، گوتی: "دیپۆرتکردنەوەی هەڤاڵمان سەرحەد گوڵتەکین، هاوکارییان لەگەڵ تورکیا نیشان دەدات".

هەروەها سارا گولان ڕایگەیاند بۆ ئازادی سەرحەد گوڵتەکین کۆبوونەتەوە، گوتی: دەوڵەتانی ئەوروپا لەلایەک هاوکاری تێکۆشانی تەڤگەری کورد دەکەن دژی چەتەکانی داعش، لەلایەکی تر چالاکوانانی کورد دەخەنە زیندان یان دیپۆرتیان دەکەنەوە. ئەم نزیکایەتییە دووڕووانەی دەوڵەتانی ئەوروپا شەرمەزار دەکەین".

لە چالاکییەکەدا درووشمی "فاشیست ئەردۆگان، هاوکار ماکرۆن" و "فاشیست تورکیا" بەرزکرایەوە.