دژی گۆشەگیری لە دامەزراوەکانی یەکێتی ئەوروپا چالاکی نافەرمانی مەدەنی بەڕێوەچوو

گەنجانی کورد بۆ ئەوەی زانیاریی لەبارەی رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالانەوە وەربگیرێت و سەرنج بۆ سەر گۆشەگیری رەها رابکێشن، چالاکی نافەرمانی مەدەنیان ئەنجامدا.

گەنجانی کورد لە بینای کۆمیتەی رێگریی لە ئەشکەنجە (سی پی تی)، پەرلەمانی ئەوروپا و دادگای مافەکانی مرۆڤی ئەوروپا لە شاری ستراسبورگی فەرەنسا، لە پێناو عەبدوڵا ئۆجالان کە ماوەی ٣ ساڵە هیچ هەواڵێک لەبارەیەوە نازانرێت، بۆ ئەوەی زانیاری لەبارەیەوە بەدەستبهێنرێت و سەنرج رابکێشن بۆ سەر گۆشەگیری رەها، چالاکی نافەرمانی مەدەنییان سازکرد.

گەنجان دروشمەکانی "بژی سەرۆک ئاپۆ"یان دەوتەوە و داوای لە سی پیتی، پەرلەمانی ئەوروپا و دادگای مافەکانی مرۆڤی ئەوروپا کرد کە لە دژی گۆشەگیری رەها بکەونەخۆ و بەرپرسیارێتی خۆیان بەجێبهێنن.

هەروەها راگەیەندرا کە تا رێبەری گەلی کورد ئازاد دەکرێت، دەبێت هەموو کەس بە تایبەتی گەنجان لە چالاکی بەردەوامدابن.

پۆلیسی فەرەنسی بەمەبەستی رێگری لە چالاکیەکە بە گازی فرمێسکڕێژ و گازی بیبەر هێرشی کردەسەر گەنجان.

هـ . ب