فەراح سوڵمەز وەک هاوسەرۆکی شارەوانی ئێلح هەڵبژێردرا

کۆردیناسیۆنی ڕێکخراوەکانی ئێلح بە ڕاگەیاندراوێک لە بینای ڕێکخستنی دەم پارتی دووپاتیان کردەوە، فەراح سۆڵمەز وەک هاوسەرۆکی شارەوانی ئێلح هەڵبژێردراوە.

ڕاگەیاندراوەکە لەلایەن هاوسەرۆکی پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان (دەم پارتی) ئێلح، مستەفا مەسعود تەکیک خوێنرایەوە، تێیدا ڕاگەیاندرا سەرەڕای هەوڵەکان بۆ لاوازکردنی دەم پارتی لە ئێلح، بەڵام سیستەمی هاوسەرۆکایەتی سەرکەوت.

لە ڕاگەیاندراوەکەدا سوپاسی گەل کراوە بۆ پشتیوانی لە ئیدارەیەکی دیموکراتیک و ئیکۆلۆژیک و ئازادیی ژن، هەروەها جەختکراوەتەوە لەپاش قۆناغی هەڵبژاردن وتوێژ دەربارەی هەڵبژاردنی هاوسەرۆکی شارەوانی کراوە و گوێ لە پێشنیارەکانی ڕێکخراوە دیموکراتیکەکان و دۆستان گیراوە، دەڵێت: "ئێمەش بە گەلی هێژامان ڕادەگەیەنین، ئەندامی مەجلیسەکەمان، بەڕێز فەراح سۆڵمەز وەک هاوسەرۆکی شارەوانی ئێلح هەڵبژێردراوە".

فەراح سۆڵمەز لەگەڵ گوڵستان سۆنوک هاوسەرۆکایەتی دەکات.