فیدراسیۆنی کۆمەڵگای دیموکراتیکی کوردستان ٤مین کۆنگرەی خۆی ئەنجامدا

فیدراسیۆنی کۆمەڵگای دیموکراتیکی کوردستان (فەجەدەکە) ٤مین کۆنگرەی خۆی ئەنجامدا و هاوسەرۆکی و بەڕێوەبەرانی نویی هەڵبژارد.

فیدراسیۆنی کۆمەڵگای دیموکراتیکی کوردستان (فەجەدەکە) لە چوارچێوەی رەچاوکردنی رێوشێنەکانی دژی کۆرۆنا بە بەشداری ٦٠ کەس لە شاری دارمستەیدی ئەڵمانیا ٤مین کۆنگرەی خۆی ئەنجامدا. نوێنەرانی ماردەت رۆژهەڵات، پەیەدە، کۆنگرەی ژنان و کۆماو بەشداریان لە کۆنگرەکە کرد و کۆنگرەکە بە خولەکێک رێزگرتن دەستیپێکرد.

تاهیر کۆچەر هاوسەرۆکی مەد – دەم لە سەرەتادا قسەی کرد و وتی، "لە رۆژی ئەمڕۆماندا بۆ ئازادی رێبەرتی و خاوەنداریکردن لە گەریلا گەلی کورد لە گۆڕەپانەکانە. ئەمڕۆ سەرەتا لەبەرانبەر رێبەرتی، گەریلا، پارتەکەمان و گەلەکەمان هێرشێکی گەورە هەیە. دەوڵەتی تورک بە هاوکاری ناتۆ، پارتەکانی هاوکار تا ئێستا نەیتوانیەوە ئەنجام بەدەستبهێنێت، ئەنجامیش بەدەستناهێنێت."

کۆچەر باسی هێرشی داگیرکەری تورک بۆ سەر هەرێمەکانی پاراستنی میدیا کرد و وتی، "گەریلا ئەمڕۆ بەڵێنی بە سەرۆک ئاپۆ و گەل داوە گیانی خۆی بکاتە قەڵغان. پێویستە ئێمە لێرەوە هێز بە تێکۆشان بدەین. بۆ کۆتاییهێنان بە گۆشەگیری سەر رێبەر ئاپۆ و کۆتاییهێنان بە ئۆپەراسیۆنان لەسەر گەریلا، پێویستە لێرە شیکردنەوەی بۆ بکەین و بگەینە ئەنجام."

دوای قسەکردن، راپۆرتێک خوێنرایەوە، هەڵسەنگاندنکرا و دواتر هاوسەرۆک و ئەندامانی نوێ هەڵبژێردران.

ف.ق