گه‌ڵاڵه‌ له‌ دژی 7 په‌رله‌مانتاری هه‌ده‌په‌ و په‌رله‌مانتارێكی تیپ ره‌وانه‌ كران

ئه‌و گه‌ڵاڵانه‌ی له‌ باره‌ی حه‌وت په‌رله‌مانتاری هه‌ده‌په‌ و په‌رله‌مانتارێكی پارتی كرێكارانی توركیا (تیپ) ئاماده‌ كرابوون، ره‌وانه‌ی په‌رله‌مان كران.

سه‌رۆكایه‌تی كۆمار 8 گه‌ڵاڵه‌ی سه‌ندنه‌وه‌ی پارێزبه‌ندی ره‌وانه‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان كرد.

سه‌باره‌ت به‌ په‌رله‌مانتارانی هه‌ده‌په‌ فه‌له‌كناس ئوجا، ئه‌رداڵ ئایده‌میر، هوشیار ئۆزسۆی، په‌رۆ دوندار، عه‌بدوڵا كۆچ، عومه‌ر ئۆجالان، عه‌لیجان ئۆنلو و په‌رله‌مانتاری تیپ ئه‌حمه‌د شیك گه‌ڵاڵه‌ ئاماده‌كراون.

هـ. ب