گەلی کەتەلان پشتگیری لە بەرخۆدانی گەلی کورد دەکات
پەرلەمانی کەتەلۆنیا تاکە پەرلەمانە، کە دانی بە بەڕێوەبەریی خۆبەڕێوەبەری باکوور و رۆژهەڵاتی سوریادا ناوە، بەڵام ئەوە لەژێر بێدەنگی زۆربەی لایەنە سیاسییەکاندا هەڕەشەی باڵیۆزخانەی تورکی لێدەکەوێتەوە.
پەرلەمانی کەتەلۆنیا تاکە پەرلەمانە، کە دانی بە بەڕێوەبەریی خۆبەڕێوەبەری باکوور و رۆژهەڵاتی سوریادا ناوە، بەڵام ئەوە لەژێر بێدەنگی زۆربەی لایەنە سیاسییەکاندا هەڕەشەی باڵیۆزخانەی تورکی لێدەکەوێتەوە.
پەرلەمانتار ئیولالیا ڕیگوانت نوێنەری پارتی سی یو پیی سەربەخویخواز لە پەرلەمانی کەتەلان، هێرشەکانی تورکیای بۆ سەر باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا بە پێشێلکارییەکی سیستماتیکی یاسا نێونەتەوەییەکان وەسفکرد و ڕایگەیاند، 'گەلی کەتالان پشتیوانی گەڵی کوردە'. نارد.
ڕیگوانت ڕایگەیاند، تورکیا ساڵانێکە بە شێوەیەکی سیستماتیک هەڕەشە لە پرۆژەی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا دەکات و هێرش دەکاتە سەر کوردان و وتی: "ڕژێمی ئەردۆغان ئێستا بە بێدەنگیی کۆمەڵگای نێونەتەوەیی و بەتایبەتی دەوڵەتی ئیسپانیا، کە بەردەوامە لە پەیوەندییە سەربازییەکانی لەگەڵ تورکیا، ناوچەکە بۆردومان دەکات و داگیری دەکات. پێشێلکردنی سیستماتیکی یاسا نێونەتەوەییەکان مەترسیدار و جێی نیگەرانییە و ئەوەش بە سوودوەرگرتن لە هەستیاری و سەرنجەکان بۆ شەڕی ئۆکرانیا ڕوودەدات".
ڕیگوانت ڕاشیگەیاند، پەرلەمانی کەتەلۆنیا تاکە پەرلەمانە، کە دانی بە بەڕێوەبەریی خۆبەڕێوەبەری باکوور و رۆژهەڵاتی سوریادا ناوە و وتی: "ئەم دۆخە ڕێگا بۆ هەڕەشەکانی باڵیۆزخانەی تورک دەکاتەوە. ئێمە پێشێلکردنی یاسا نێونەتەوەییەکان لەلایەن ئەردۆغانەوە ئیدانە دەکەین".
ڕیگوانت باسی لە پەیوەندییەکانی تورکیا لەگەڵ داعش کرد و وتی: "زۆر لەمێژە گومان هەیە، کە ئەردۆغان سوود لە پەیوەندییەکانی نێوان ڕژێمی تورکیا و داعش وەردەگرێت و لە بەرژەوەندیی خۆی بەکاریدەهێنێت. بۆ ئەوەی لە هەرێمەکەدا شەڕ بکات و سوود لەو دۆخە وەردەگرێت و ئەوەش دۆخێکی مەترسیدارە و جێگەی شەرمەزارییە. ئەمەش گەورەترین نیشانەی دەسەڵاتخوازبوون و ملهوبوونی خۆسەپێنەرانەیە. بۆ ئەوەی کۆمەڵگای نێونەتەوەیی بێدەنگی خۆی بشکێنێت و پەیوەندیەکانی خۆیان لەگەڵ ئەردۆغان ببڕن دەبێت ئەم ڕاستییە بخرێتە سەر لیستی پێشێلکارییە درێژ خایەنەکانی لە بواری یاسا نێونەتەەییەکان دا".
ڕیگوانت ئاماژەی بەوەدا، بێدەنگیی جیهان لە بەرامبەر هێرشەکانی سەر باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا خیانەتە لە بەها دیموکراتییەکان و ڕاشیگەیاند، ئەم دۆخە نیشانەی چۆنیەتیی کوالێتی و ناوەرۆکی دیموکراسیی ئەوروپایە.
ڕیگوانت لە کۆتایی وتەکانید وتی: "پەرلەمان و کاتالان وەک زیاتر لە ساڵێک لەمەوبەر ڕایانگەیاندبوو، پشتیوانی بەرخۆدانی کوردانە و بووینەتە داکۆکیکار لە پرۆژەی کۆنفیدرالیزمی دیموکراتیک و بەهاکانیان".
ژ.ت