گەنجان لە مارسیلیا هێرشکردنە سەر تەرمەکانیان شەرمەزار کرد

گەنجانی کورد لە مارسیلیا کۆبوونەوە و دڕندانەیەتی دەوڵەتی تورکیان بەرامبەر تەرمی گەریلای هەپەگە تۆڵهەڵدان تەکمان شەرمەزارکرد کە ئێسک و پروسکەکەیان لەنێو سندووقێکدا ڕادەستی بنەماڵەکەی کردبوو.

گەنجانی کورد لە شاری مارسیلیای فەرەنسا کۆبوونەوە و کارە دڕندانەکەی دەوڵەتی تورکیان بەرامبەر تەرمی گەریلای هەپەگە تۆڵهەڵدان تەکمان شەرمەزارکرد کە ئێسک و پروسکەکەیان لەنێو سندووقێکدا ڕادەستی بنەماڵەکەی کردبوو.

گەنجان ئاڵای پەکەکە و پانکارتی "شەهید تۆڵهەڵدان نامرێت، داوای لێپرسینەوە دەکەین" بە زمانی تورکی و فەرەنسی بەرزکردەوە. بەردەوام درووشمی "شەهید نامرن" و "گەنجان فیداکاری ڕێبەر ئاپۆن" لەلایەن گەنجانەوە دەگوترایەوە.

گەنجان گوتیان "دەوڵەتی فاشیستی تورک ڕۆژانە گورزی قورسی بەردەکەوێت لەلایەن گەریلاکانی ئازادی کوردستانەوە، وەک تۆڵەکردنەوەیەک، سیاسەتی شەڕی نائەخلاقی ئەنجام دەدات. دوژمن لە تەرمی گەریلاش دەترسێت. دوایین تاوانی نامرۆڤانەی دوژمن، سوکایەتیکردن بوو بە تەرمی شەهید تۆڵهەڵدان تەکمان".

گەنجان دووپاتیان کردەوە، لێپرسینەوە لەمە دەکەن و بانگەوازیان کرد بۆ بەهێزکردنی تێکۆشان.