گەنجان لە پاریس بۆ زاپ و مەتینا و ئاڤاشین رێپێوانیان ئەنجامدا

گەنجانی کورد لە پاریسی پایتەختی فەرەنسا لە دەوری یەک کۆبوونەوە و بە رێکخستنی رێپێوانێک هێرشە داگیرکەرییەکانی دەوڵەتى تورک-یان بۆ سەر ناوچەکانی زاپ، مەتینا و ئاڤاشین ئیدانە کرد.

گەنجانی کورد لە پاریسی پایتەختی فەرەنسا بە رێکخستنی رێپێوانێک لە دژی هێرشە داگیرکەرییەکانی سەر باشووری کوردستان وەستانەوە.

لە رێپێوانەکەدا داوای ئازادیی عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد کرا.

چالاکوانان لە رێپێوانەکەدا بە بەردەوامی دروشمەکانی "بێ سەرۆک ژیان نابێت" ، "ئازادی بۆ ئۆجالان" و "بژی بەرخودانی گەریلا"یان دەوتەوە.

لە دوای رێپێوانەکە میتینگێک رێکخرا و گەنجان بە گێڕاندنی گۆڤەند کۆتاییان بە چالاکییەکەیان هێنا.

ژ.ت