گەنجانی کورد لە بەرلین بۆ ئازادی عەبدوڵا ئۆجالان ڕێپێوانیان کرد

لە شاری بەرلینی پایتەختی ئەڵمانیا، گەنجانی کورد لە پێناو ئازادیی ڕێبەری گەلی کورد، عەبدوڵا ئۆجالان چالاکییەکیان ئەنجامدا.

لە چوارچێوەی ھەڵمەتی "شەڕی ئازادی دەگەیەنینە سەرکەوتن" ژمارەیەک گەنجی کورد لە ناوەندی شاری بەرلینی پایتەختی ئەڵمانیا لە پێناو ئازادیی ڕێبەری گەلی کورد، عەبدوڵا ئۆجالان ڕێپێوانیان ئەنجامدا.

لە ڕێپێوانەکەدا وێنەی ڕێبەری گەلی کورد بەرزکرایەوە و دروشمی "بژی سەرۆک ئاپۆ" وترایەوە.

لە ڕاگەیەندراوی کۆمیتەی ئامادەکاری ڕێپێوانەکەدا ھاتووە، هۆکاری چالاکییەکەیان بۆ ئەو گۆشەگیرییە توندە دەگەڕێتەوە، کە لە ئیمراڵی ئەنجام دەدرێت و دەیانەوێت عەبدوڵا ئۆجالان ئازاد بکرێت.

چالاکییەکە بە وتنەوەی دروشم کۆتایی هات.

ژ.ن