گردبوونەوەی ئێلح: دەتوانین ئەم وڵاتە بکەینە وڵاتی ڕەنج و ئازادی
کرێکارانی ئێلح لە گۆڕەپانی ١ ی ئایار کۆبوونەوە و پەیامیان دا: "ئەگەر تێکۆشانمان ببێتە یەک، دەتوانین ئەم وڵاتە بکەینە وڵاتی ڕەنج و ئازادی".
کرێکارانی ئێلح لە گۆڕەپانی ١ ی ئایار کۆبوونەوە و پەیامیان دا: "ئەگەر تێکۆشانمان ببێتە یەک، دەتوانین ئەم وڵاتە بکەینە وڵاتی ڕەنج و ئازادی".
لە ئێلح ١ ی ئایار بە گردبوونەوەیەک لە پارکی ٨ ی ئاداری ژنان پیرۆزکرا. زۆرێک لە پارت و ڕێکخراو و سەندیکا و پەرلەمانتار و کەسایەتیەکان و کرێکاران بەشداری چالاکییەکە بوون. دەیان هەزار کەس لە شارە جیاوازەکانەوە هاتنە ئێلح، درووشمەکانی وەک "نا بۆ شەڕ، ئاشتیمان دەوێت" و پێداگری لە سۆسیالیزم، پێداگرییە لەسەر مرۆڤایەتی" و "زمانمان شکۆ و هەبوونمانە" و "ژن، ژیان، ئازادی" و "بژی ١ ی ئایار" بەرزکرایەوە.
لەسەر ناوی کۆمیتەی ئامادەکاری گردبوونەوەکە، فەیسەڵ کارتال قسەی کرد، تیشکی خستەسەر ڕەوشی خراپی خانەنیشان، ڕایگەیاند دەبێت سیستەمی باج بەشێوەی دادپەروەرانە ڕێک بخرێت، گوتی: "لەپێناو ئازادی و ئاشتی و دیموکراسی، ئیتر دەڵێین بەسە ئەم ڕەوشە".
پاشان سکرتێری کۆنفیدراسیۆنی سەندیکای کرێکارە جەماوەرییەکان (کەسک) دۆنە جەوهەر، ١ی ئایاری پیرۆزکرد و ڕایگەیاند ئیتر دەڵێین نا بۆ سیستەمی خراپی سەرمایە، گوتی: "ئێمە هیوایەکین بۆ پێکەوەژیانی ئازادی گەلان، پێویستە درێژە بە تێکۆشانی هاوبەش بدەین و ڕێکخستمان مەزنتر بکەین".
هاوسەرۆکی دەم پارتی شارەکە، موستەفا مەسعود تەکیک ڕایگەیاند هۆکاری هەژاری وڵاتەکە، شەڕی ٤٠ ساڵەیە.
هاوسەرۆکی گشتی دەبەپە، چیدەم کلیچگون ئوچار ڕایگەیاند تێکۆشانی کرێکاران و زەحمەتکێشان لەپێناو یەکسانیدایە، لە تورکیا قەیران و برسێتی بەربڵاوە، هۆکاری ڕاستەقینەی ئەمەش دەسەڵاتی ئاکەپە و مەهەپەیە، گوتی: "سامانی وڵات بۆ شەڕ خەرج دەکرێت، ئەم شەڕە، شەڕی کرێکار و زەحمەتکێشان نییە. هۆکاری ئەم قەیرانە، سیاسەتی شەڕ و چارەسەر نەکردنی پرسی کوردە. ناتوانن ڕاستی کورد بە شەڕ بگۆڕن. ملیۆنان کورد دەڵێن ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان ئیرادەی ئەوانە بۆ چارەسەری پرسی کورد. ئەوانیش دەزانن لە چارەسەری دیموکراتیکدا، ڕۆڵی بەڕێز ئۆجالان چەند گرنگە. لەبری چارەسەر، ڕوودەکەنە گۆشەگیری. ئەگەر تێکۆشانمان ببێتە یەک، دەتوانین ئەم وڵاتە بکەینە وڵاتی ڕەنج و ئازادی".
پاشان بە گۆرانی کوردی و هەڵپەڕکێ، گردبوونەوەکە کۆتایی هات.