گەریلای هەپەگە قەهرەمان کاراتاش یادکرایەوە

گەریلای هەپەگە، قەهرەمان کاراتاش کە لە بەستا شەهید بوو، لە عومرانیە یادکرایەوە.

گەریلای هەپەگە قەهرەمان کاراتاش (بەنگین بارمان) لە ٤ ی تەمموزی ٢٠١٣ لە هەرێمی بەستای شەرناخ شەهید بوو. لە ناوچەی عومرانیەی ئیستەنبوڵ لە چالاکییەکدا یادکرایەوە. خزمانی کاراتاش، کۆمەڵەی هاریکاری و پشتیوانی ماڵباتی گرتووان و حکومدراوان لە مارماری، ئەندامانی هەدەپە و ژمارەیەک کەسی تر بەشداربوون.

یادکردنەوەکە بە خولەکێک وەستان بۆ گیانی شەهیدان خەستیپێکرد و نزا کرا. پاشان سینفیزیۆنێک دەربارەی ژیان و تێکۆشانی کاراتاش پیشاندرا و هەڵبەستی "چیا و خاک" خوێنرایەوە.