گۆشەگیری لە ئەسینا شەرمەزار کرا

لە ئەسینای پایتەختی یۆنان بەمەبەستی شەرمەزارکردنی گۆشەگیری سەر رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان چالاکی ئەنجامدرا.

ئەندامانی بزوتنەوەی گەنجانی شۆڕگێڕ (تەجەشە) بەمەبەستی شەرمەزارکرندی گۆشەگیری لە دوو شوێن چالاکییان ئەنجامدا.

لە هەردوو چالاکییەکاندا وێنەکانی رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و ئاڵاکانی پەکەکە بە باڵۆن هەڵدران.

چالاکییەکە لە گۆڕەپانەکانی سینتاگما و مۆناستریاکیە ئەنجامدران. لە کاتی چالاکییەکەدا بروشۆر لەبارەی گۆشەگیری بڵاوکرانەوە.

هـ . ب