په‌رله‌مانتارانی پارتی چه‌پی سه‌وز، كه دوای هه‌ڵبژاردنی ١٤ی ئایار له كار و چالاكییه‌كانیان له باكووری كوردستان به‌رده‌وامن، گوێ له كێشه و داواكارییه‌كانی گه‌ل ده‌گرن. یه‌كێك له‌و په‌رله‌مانتارانه‌ش بێریتان گونه‌ش، په‌له‌مانتاری بازنه‌ی مێردینه.
گونه‌ش ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌كرد، دوای هه‌ڵبژاردن، كێشه‌یه‌كی سەرەکیی كۆمه‌ڵگا قه‌یرانی ئابوورییه. هه‌روه‌ها بابه‌تێكی گرنگی دیكه به‌لای كۆمه‌ڵگا، زیندانیانی نه‌خۆش و ئه‌و زیندانیانه‌یه، كه دوای ٣٠ ساڵ ئازاد نەکراون و وتی: پێویسته بۆ ئه‌و دوو بابه‌ته ده‌ستبه‌جێ چاره‌سه‌ری بدۆزرێته‌وه.
گونه‌ش وتیشی: له دوای هه‌ڵبژاردنی ١٤ی ئایار، بابه‌تێكی گرنگ به‌لای كۆمه‌ڵگا قه‌یرانی ئابووری و ئه‌وه‌یه كه ڕۆژانه ڕووبه‌ڕووی به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی شتۆمه‌ك ده‌بنه‌وه، هاوكات له‌گه‌ڵ ئه‌وش كێشه‌كانی بنه‌ماڵه‌ی زیندانیان، شه‌ڕ و ئاماره قورسه‌كانی شه‌ڕ، بووه‌ته بابه‌تی گرنگ به‌لای كۆمه‌ڵگاوه، كه به‌دوای چاره‌سه‌ردا بۆ ئەوانە ده‌گه‌رێن. هه‌روه‌ها ده‌پرسن بۆ سیاسه‌تی گۆشه‌گیری كه له هه‌موو زیندانه‌كان به‌ڕێوه‌ده‌برێت چ پلانێكتان هه‌یه؟. ئێمه سه‌رقاڵ ئه‌و كێشانه ده‌بین و گوێ له داواكارییه‌كان ده‌گرین.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ی پارتی چه‌پی سه‌وز ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، ئه‌و كه‌سانه‌ی چاوی پێیان ده‌كه‌وێت ڕووبه‌ڕووی پێشێلكاری زۆری مافه‌كانیان بوونه‌ته‌وه، كاتێك كۆده‌بینه‌وه، ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن، سیستمێكی كۆمه‌ڵایه‌تی جیاكار بوونی هه‌یه. بۆ ئه‌وه‌ی ده‌نگیان هه‌ڵبڕن، ده‌مانه‌وێت پاڵپشتیان بكه‌ین. ڕه‌نگه بوونی ئێمه‌ی په‌رله‌مانتاران ئه‌نجامه‌كه نه‌گۆڕێت، چوونكه هێشتا زۆرینه له په‌رله‌مان به‌ده‌ست ده‌سه‌ڵاته‌وه‌یه، به‌ڵام پرۆسه‌كه گرنگتره له ئه‌نجامه‌كه. له گۆڕه‌پانی تێكۆشان به‌نرخه، كه ده‌نگی مێردین و گه‌لی كورد له‌وێ هه‌ڵده‌بڕین.
گونه‌ش هه‌روه‌ها تیشكی خسته‌سه‌ر پرسی ئه‌و زیندانیانه‌ی كه ماوه‌ی ٣٠ ساڵه له زینداندان و وتی: له‌ماوه‌ی ڕابردوودا بابه‌تی هه‌ڵپه‌ساردنی ئازادكردنی ئه‌و كه‌سانه‌ی ماوه‌ی ٣٠ ساڵه له زینداندان بابه‌تی سه‌ره‌كی و گرنگی بنه‌ماڵه‌كان بوو و ئه‌و بابه‌ته‌ش زۆر چاره‌نووسسازه، چونكه ماوه‌ی ٣٠ ساڵه كێشه‌ی كورد چاره‌سه‌ر نه‌كراوه و به‌رده‌وامه.
هه‌وڵده‌ده‌ن گه‌نجان له ناسنامه‌یان دابماڵن
گونه‌ش سه‌رنجی بۆ كاریگه‌رییه‌كانی سیاسه‌تی شه‌ڕی تایبه‌تی ده‌وڵه‌تی تورك له‌سه‌ر گه‌نجان ڕ‌اكێشا و وتی: هه‌وڵ ده‌ده‌ن گه‌نجانی كورد له شۆناسهكهیان دابڕێنن. له‌م ساڵانه‌ی ڕابردوودا ئه‌وه ده‌بینین كه گه‌نجانی كورد ده‌یانه‌وێت ببن به پۆلیس. بێگۆمان پێویسته له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی چۆن ئه‌و خه‌ونه په‌ره‌ی سه‌ند و بووه بابه‌تی گه‌نجان ڕاوه‌سته و گفتوگۆ بكرێت. ئه‌و سیاسه‌ته داماڵین له ناسنامه، دابڕاندن له كلتوور، مێژوو، زمان و شاره‌كانیان، به‌دوای خۆیدا ده‌هێنێت و له‌بری ئه‌وانه بره‌و به سه‌رمایه‌داری ده‌دات. به‌مجۆره‌ش گه‌نجان تووشی سه‌رلێشێواوی ده‌بن. ئێمه ده‌مانه‌وه‌ێت ئه‌و پرۆسه‌یه له‌گه‌ڵ گه‌نجان و ژنان به‌ره‌و پێش ببه‌ین. به پرۆسه‌ی ڕه‌خنه و ڕه‌خنه‌دان له‌گه‌ڵ ژنان و گه‌نجان كۆببینه‌وه.
"ئه‌و كه‌سانه‌ی ٣٠ ساڵه له زینداندان هێزمان پێده‌به‌خشن"
بێریتان گونه‌ش، كه گفتوگۆی له‌گه‌ڵ ئه‌و زیندانیانه‌ی دوای ٣٠ ساڵ له زیندان ئازادكراون، كردووه، ئه‌و كه‌سانه‌ی وه‌ك به‌شێك له مێژووی كوردستان ناودێر كرد و وتی: ده‌وڵه‌ت له ٣٠ ساڵی ڕابردوودا ویستی ئه‌و كه‌سانه سه‌ركوت بكات، به‌ڵام ئێمه پێچه‌وانه‌ی ئه‌و هه‌وڵه له‌و كه‌سانه‌دا ده‌بینین كه ئازاد كراون. یه‌كێك له‌و كه‌سانه‌ی كه ئازاد كراوه پێی وتم: ئه‌م ٣٠ ساڵه نه له‌هێزی ئێمه و نه له هێزی ئێوه كه‌می كردووه. ئه‌مه‌ش وانه‌یه‌كی باشه بۆ ئه‌وانه‌ی ٣٠ ساڵه كێشه‌ی كوردیان چاره‌سه‌ر نه‌ركردووه. به‌م شێوه‌یه باوه‌ڕمان به تێكۆشان له پێناو ناسنامه و زمان زیاتر بوو.
ژ.ن