هاوسەرۆکانی هەدەپە دەستگیرکران

ئەو جەماوەری ویستیان بچنە شوێنی سوتاندنی دارستانی ئاکبەلەن، دووبارە ڕووبەڕووی هێرشی جەندرمەی تورک بوونەوە. لە هێرشەکەدا هاوسەرۆکانی هەدەپە دەستگیرکران.

هاووتەبێژی پارتی چەپی سەوز، ئیبراهیم ئاکین و پەرلەمانتار پەریهان کۆجا گەیشتنە ئاکبەلەن بۆ پشتیوانی لە بەرخۆدانی گەلی هەرێمەکە دژی کردنەوەی کانی خەڵوز لەلایەن Yenîkoy-Kemerkoy Enerjiyê لە دارستانی ئاکبەلەن. ئاکین و هاوەڵەکانی و هاوڵاتیان بە ئاوی بیبەر و گازی فرمێسکڕێژ لەلایەن جەندرمەی تورکەوە هێرشیان کرایە سەر. 

ئەکین و کۆجا و هاوڵاتیان برینداربوون. پاشان ئاکین و کۆجا و هاوڵاتیان لەبەردەم بەربەستی پۆلیسەکان مانیان گرت. پەرلەمانتارانی جەهەپە، ئۆرهان ساریبال و جمهور ئۆزون بەشداری مانگرتنەکە بوون. گەل چوونە شوێنی بڕینەوە دارەکان پاش دوو کاتژمێر مانگرتن. کاتێک جەماوەرەکە دەستیان بە جووڵە کرد، جەندرمەی تورک هێرشیان کرد و گازی فرمێسکڕێژیان بەکار‌هێنا و چەند کەسێکیان دەستگیرکرد.

هاوکات هاوسەرۆکی هەدەپە لە ئێزمیر، چنار ئاڵتان، هەروەها هاوسەرۆکی هەدەپە لە مارماریس، گوڤەن گۆکنار لە هێرشەکەدا دەستگیرکران.