هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری و پەرلەمانی تورکیا – ڕووماڵی ڕاستەوخۆ
ئێوە دەتوانن لە ڕێگەی ڕووماڵی ڕاستەوخۆی ئاژانسەکەمانەوە ڕاستەوخۆمانەوە چاودێری هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆماری و پەرلەمانی تورکیا و باکووری کوردستان بکەن.
ئێوە دەتوانن لە ڕێگەی ڕووماڵی ڕاستەوخۆی ئاژانسەکەمانەوە ڕاستەوخۆمانەوە چاودێری هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆماری و پەرلەمانی تورکیا و باکووری کوردستان بکەن.
ئێوە دەتوانن لە ڕێگەی ڕووماڵی ڕاستەوخۆی ئاژانسەکەمانەوە ڕاستەوخۆمانەوە چاودێری هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆماری و پەرلەمانی تورکیا و باکووری کوردستان بکەن.
١٦:٢٥
پێشێلکارییەکان لە چەند ناوچەیەک
راگەیەندرا کە لە زۆر ناوچەی جۆلەمێرگ، ئامەد، پەیاس، موش و ئاگری و چەندین ناوچەی دیکە ئاکەپە لە رێگەی کاربەدەستان و لایەنگرانی هەوڵی ئاستەنگدروستکردن و گوشار خستنە سەر دەنگدەرانی داوە.
١٦:٢٤
سانجار: دەبێت سندوقەکانی دەنگدان بپارێزین
میدحەد سانجار هاوسەرۆکی گشتیی هەدەپە داوای کرد گەل سندوقەکانی دنەگدان بپارێزن خاوەنداری لە ئەنجامی دەنگەکانی ناوسندوقەکان و بەڵگەنامە فەرمیەکان بکەن.
١٦:٠٩
پرۆسەی دەنگدان کۆتایی هات و دەست بە جیاکردنەوەی دەنگەکان دەکرێت
پڕۆسەى دەنگدان لە باکورى کوردستان و شارەکانى دیکەى تورکیا بۆ هەڵبژاردنى سەرۆکایەتى و پەرلەمانى تورکیا کۆتایی هات و بنکەکانى دەنگدان بەڕووی دەنگدەران داخران و دەست بە جیاکردنەوەی دەنگەکان دەکرێت.
١٦:٠٥
لە کوردستان سەرباری زۆر رێگریی گەل چوونە سەر سندووقەکانی دەنگدان
لە شارەکانی باکوری کوردستان سەرباری ئەوەی ئاکەپەییەکان پێشێلکاریی و رێگریی زۆریشیان کرد، بەڵام گەل چوونە سەر سندووقەکانی دەنگدان.
١٥:٥٠
ئیهەدە: لە چەندین شار لە رێگەی پێشێلکاری یاساوە دەنگ بۆ ئاکەپە کۆکراوەتەوە
کۆمەڵەی مافەکانی مرۆڤ (ئیهەدە) راپۆرتێکی بڵاوکردەوە و تیایدا ئاماژەی بەوەکردووە لە زۆر شار لە رێگەی ساختەکاری و پێشێلکردنی یاساکانەوە دەنگ بۆ ئاکەپە کۆکراوەتەوە.
١٥:٤٩
'ئەو کەسانەشی بەڵگەنامەکانیان ١٤٢ نییە دەتوانن لەو بنکانەی تیایدا ئەرکدارن دەنگ بدەن'
سوندیکای پارێزەرانی ئامەد لەبارەی ٢٠٠ دەنگدەر کە بەبێ ئاگاداری خۆیان وەک کارمەندی سەرسندوق ناویان تۆمار کراوە رایگەیاند، ئەو کەسانە دەتوانن لەو بنکانەی ناویان هاتووەتەوە کە تیایدا وەک ئەرکدار پێناسەکراون، دەنگ بدەن.
١٥:٤٧
پارێزەر ئەرەن: لە هەندێک بنکە مۆر کەمە، لە بری مۆری یەسەکە مۆری بەڵێ لە هەندێک پسوڵە دراوە
کاندیدی پارتی چەپی سەوز لە ئامەد پارێزەر سەرحەد ئەرەن قسەی بۆ ئاژانسەکەمان کرد و باسی لە پێشێلکارییەکانی هەڵبژاردن کرد و وتی، "بەڵگەنامەی ١٤٢ بۆ پۆلیس و سەربازان و ئەو کارمەندانەی لە دەرەوەی سندووقەکانی خۆیان دەنگ دەدەن بەکاردەهێندرێت، دوای دەنگدان بەو بەڵگەیە دەبێت رادەستی کاربەدەستانی سندووق بکرێت، بەڵام لە زۆر ناوچە ئەو بەڵگەنامەیە رادەست نەکراوە.
باسی لەوەشکرد لە هەندێک بنکەی دەنگداندا مۆر کەمە و لە بری مۆری یەسەکە مۆری بەڵێ لە هەندێک پسوڵە دراوە.
١٥:٤١
لە ئەنتالیا گەل دەنگ دەدات
١٥:٤٠
جەیلان: دەبێت گەلەکەمان سندوقەکان جێنەهێڵن
زیاد جەیلان هاوسەرۆکی هەدەپەی ئامەد رایگەیاند، دەبێت گەلەکەمان سندوقەکان جێنەهێڵن و بیانپارێزن.
وتیشی تا کاتژمێر ١٤:٠٠ لەسەر سندووقەکان بوون، نزیکەی ٨٠٪ دەنگیان دابوو، چاودێری دەکەین و دواتر مزگێنی دەدەینە گەلەکەمان.
١٥:٢٩
سەرباری هەموو ئاستەنگ و رێگرییەکان دەنگیدا
١٥:٢٧
'نابێت سندووقەکان بە بەتاڵی بهێڵدرێنەوە، دەبێت چاودێری جیاکردنەوەی دەنگەکانیش بکرێت'
عەباس شاهین هاووتەبێژی پارتی چەپی سەوز لە ئامەد داوای کرد کە دەنگدەران رووبکەنە سندووقەکانی دەنگدان و نەهێڵن سندووقەکان بەتاڵ بن، هەروەها بە پێویستیشیسی زانی لە کاتی کۆتاییهاتنی پرۆسەی دەنگدان، چاودێری جیاکردنەوە و ژماردنی دەنگەکان بکرێت.
١٥:٢٣
بە پاساوی دەنگدانی سەربازان رێگە بە دەنگدانی هاووڵاتیان نادرێت
لە خوێندنگەی خەنانیسی جۆلەمێرگ بە پاساوی ئەوەی سەربازەکانی لیوایەک دەنگ دەدەن، رێگە بە دەنگدانی هاووڵاتیان نادرێت.
١٥:٢٠
هاوسەرۆکی هەدەپەی ئامەد: شەپۆلی گۆڕانکاری بەڕێوەیە
گوڵستان ئاتاسۆی هاوسەرۆکی هەدەپەی ئامەد رایگەیاند، بەشداربوونێکی زۆریان لەسەر سندووقەکانی دەنگدان بەدیکردووە و شەپۆلی گۆڕانکاری هەستیپێدەکرێت.
١٥:٠٣
سەرۆکی شارەوانی ئاکەپەیی لەگەڵ پاسەوانانی بە چەکەوە بە سەر بنکەکانی دەنگداندا دەگەڕێت
لە مێرسین سەرۆکی شارەوانی ئاکدەنیز کە ئاکەپەیی لەگەڵ پاسەوانەکانی بە چەکەوە بە سەر بنکە و سندووقەکانی دەنگداندا دەسوڕێتەوە. کاندیدەکانی پارتی چەپی سەوز لە مێرسین لەو بارەوە سکاڵایان تۆمار کرد.
سەرباری هەموو ناڕەزایەتیەکانی سەرۆک شارەوانیە ئاکەپەییەکە بەردەوامە لە گەڕان بە سەر بنکەکانی دەنگدان و پۆلیسەکانیش هیچ رێگرییەکی لێناکەن.
١٥:٠٠
پارێزەر ئاجون: دەبێت بەڵگەنامەی واژۆکراو وەربگیرێن
پارێزەر بەردان ئاجون رایگەیاند کە دەبێت چاودێران و ئەرکدارکراوانی سەر سندووقەکانی دەنگدان بەڵگەنامە و تۆمارەکانی ئەنجامی سەرەتایی جیاکردنەوەی دەنگی سندووقەکان بە واژۆکراوی وەربگرن.
١٤:٤٧
دەوڵەتی تورک بەردەوامە لە گواستنەوەی چەتەکان لە سوریاوە بۆ ئەوەی دەنگ بدەن
دەوڵەتی تورکی تورکی داگیرکەر بۆ ئەوەی چەتەکان دەنگ بدەن، بەردەوامە لە گواستنەوەیان لە ناوچە داگیرکراوەکانی سوریاوە بۆ تورکیا.
١٤:٥٦
لە مەلەتیە لێقەوماوانی بومەلەرزە لە کۆنتینەردا دەنگیاندا
١٤:٥٥
لە سەمسور و رحا لە رێگەی توندوتیژییەوە دەستوەردان لەهەڵبژاردن دەکرێت
راگەیەندرا کە لە گوندی یارباسی ناوچەی سەرگۆلان پسوڵەی مۆرکراوی دەنگدان دراوەتە دەنگدەران.
لە گوندی ئۆڵگوناری سەر بە ناوەندی سەمسوریش محەمەد بوڵوت موختاری گوندی لەسەر ناوی گوندنشینەکان دەنگی داو و وتی قسەی یەکەم و کۆتایی من دەیکەم و سەرباری گوشاری کارمەندان و چاودێرانیش بنکەی دەنگدانی جێنەهێشت.
لە گوندی یەنیجەش چەندین کەس بە کۆمەڵ دەنگیاندا.
لە گەڕەکی ئەسەمکولوی ناوچەی کاراکۆپروی رحاش کاتێک ویستیان بە کۆمەڵ دەنگ بدەن پارێزەران رێگرییان کرد، بەڵام هێرش کرایە سەر پارێزەران.
پارێزەران هێرشەکەیان تۆمار کرد و گەیاندیانە لیژنەی هەڵبژاردنی ناوچەکە.
١٤:٤١
لە ئامەد سەدان کەس بە بێ ئەوەی ئاگایان لێبێت وەک ئەرکدار تۆمار کراون و لەبەر ئەوە ناتوانن دەنگ بدەن.
لە ئامەدیش هاوشێوەی چەندین شاری دیکە بە هۆی ئەوەی بێ ئاگاداری خۆیان ناویان وەک کارمەندی سەر سندووق تۆمار کراوە بە سەدان کەس نەیانتوانی دەنگ بدەن.
١٤:٣٧
لە گەڤەر خەڵک پێشوازی لە هەڵبژاردن دەکەن
١٤:٣٦
لەئامەد ژنێکی بە ساڵاچوو بۆ ئەوەی دەنگ بە پارتی چەپی سەوز بدات دەچێتە سەر سندووقی دەنگدان
١٤:٢٨
لە کارتاڵی ئیستەنبوڵ بە گەرمی پێشوازی لە هەڵبژاردن دەکرێت
١٤:٢٥
هەدەپە: لەبارەی پێشێلکارییەکانی بەڕێوەبەرانی پارتی وەتەن سکاڵا تۆمار دەکەین
محەمەد روشتو تریاکی وتەبێژی دەستەی چاودێری هەڵبژاردنەکانی هەدەپە لە بارەی ساختەکاری بەرپرسانی پارتی وەتەن لە دیلۆک رایگەیاند کە سکاڵا تۆمار دەکەن.
١٣:٥٦
لە مێردین گوشاری چەکداری
لە ناوچەی نسێبینی مێردین لەتیف ئۆزەل سەرۆکی لقی ئاکەپەی ناوچەکە و جەردەوانەکان ویستیان بە چەک گوشر بخەنە سەر سەرۆکی بنکەی دەنگدان و کارمەندەکانی سەر سندووقەکان، بەڵام کارمەندانی سەر سندووقەکان و نوێنەرانی پارتە جیاجیاکان لەوان جەهەپە و پارتی چەپی سەوز ئەنجامی دەنگدانی بنکەکەیان وەرگرت.
١٣:٤٤
لە ئیستەنبوڵ گەل بەرەو بنکەکانی دەنگدان دەخرۆشێت
١٣:٤٣
دیمەنی دەنگدان لە دێرسیم
١٣:٣٧
لە سێگرکێ جەردەوانەکان لە کارمەندانی سەر بە پارتی چەپی سەوزیان دا
لە گوندی سێگرکێی ناوچەی قلەبانی شڕنەخ سەرجەردەوان شێخموس بابات و منداڵەکانی هێرشیان کردە سەر کارمەندانی سەر سندووقی سەر بە پارتی چەپی سەوز و برینداریان کردن.
سەرۆکی ئاکەپەی ناوچەی نسێبینی مێردین و پاسەوانەکانیشی بە چەکەوە گوشار دەخەنە سەر کارمەندانی سەر سندووق.
١٣:٢٠
لە ئەدەنە ئاکەپەییەکان هێرشیان کردە سەر ئەندامانی پارتی چەپی سەوز و جەهەپە
لە ناوچەی سەیهانی ئەدەنە، ئاکەپەییەکان ویستیان پێشێلکاری بکەن بەو هۆیە گرژی لە نێوان ئەوان و جەهەپەییەکاندا روویدا. ئاکەپەییەکان هەڕەشەیان کرد و هێرشیان کردە سەر جەهەپەییەکان.
هەر لە ناوچەی سەیهان لە خوێندنگەی ناوەندی مەکان ئاکەپەییەکان هێرشیان کردە سەر چاودێرانی پارتی چەپی سەوز. چاودێرێکی پارتی چەپی سەوز بە ناوی فەرهادد گەنچ لە قوڕگییەوە برینداربوو.
١٣:١٥
لە ئیستەنبوڵ لانیکەم ١٨ پێشێلکاری تۆمار کراون
سەرباری پێشێلکارییەکان دەنگدان لە ئیستەنبوڵ بەردەوامە. راگەیەندرا کە لانیکەم ١٨ حاڵەتی پێشێلکاری گەیەندراونەتە بارەگای پارتی چەپی سەوز و پارێزەران دەستیان بە گرتنەبەری رێکاری یاسایی کردووە لەو بارەوە.
١٣:١١
دەوڵەتی تورک چەتەکانی بۆ دەنگدان گواستووەتەوە بۆ تورکیا
بە گوێرەی هەواڵێکی ئاژانسی هاوار نیوز چەتەکانی سەر بە گروپەکانی سەر بە سوپای نیشتمانی لە ئەعزاز و عەفرینەوە بۆ دەنگدان گواستراونەتەوە بۆ تورکیا.
١٣:٠٤
بە ئاوی کوڵاو هێرشیان کردەسەر کارمەندێکی دەستەی هەڵبژاردن
گروپێکی ٤٠-٥٠ کەسی لە گەڕەکی گوندەشی ناوچەی کانیا خەزالانی رحا ویستیان بە شێوەی بە کۆمەڵ دەنگ بدەن بەڵام لەلایەن کارمەندێکی دەستەی هەڵبژاردنی جەهەپەوە رێگرییان لێکرا، ئەوانیش بە ئاوی کوڵا هێرشیان کردەسەر.
١٣:٠٣
١٣:٠٢
ئەنجومەنی گوندی و کەسوکارەکانی ویستیان بە کۆمەڵ دەنگ بدەن
لە گوندی کۆردیگەنی ناوچەی کۆلکی سەمسور ئەنجومەنی گوند و خزمەکانی ویستیان بە کۆمەڵ دەنگ بدەن بەڵام لەلایەن چاودێرانی پارتی چەپی سەوزەوە رێگرییان لێکرا و گرژی هاتە ئاراوە.
لە خوێندنگەیەکی سەرەتایی ناوچەی یەنی مەحەلەی سەمسوریش ئاکەپەییەکان رێگەیان نەدا کەسانی بەتەمەن لەگەڵ کەسوکاریان دەنگ بدەن و داوایان لێکردن کە لە بری ئەوان دەنگ بدەن.
١٢:٥٩
لە بورسا ئاکەپەیی ئاستەنگ بۆ دەنگدەران دروست دەکەن
جاهید کرکازاک کاندیدی پارتی چەپی سەوز لە بورسا رایگەیاند کە لە خوێندنگەی ناوەندی ئینۆنو کارمەندانی ئاکەپە لە رێگەی دانانی مێزەوە رێگری لەوە دەکەن دەنگدەران دەنگ بدەن.
Yeşil Sol Parti Bursa milletvekili adayı Cahit Kırkazak, Osmangazi'deki İnönü Ortaokulu’nda masa kuran AKP üyelerinin rozetle dolaşıp seçmenleri yönlendirdiğini söyledihttps://t.co/c3G0DBjSSp pic.twitter.com/B0doXYWrYu
— Evrensel Gazetesi (@evrenselgzt) May 14, 2023
١٢:٥٣
لە شڕنەخ ئاکەپە، والی و سەربازەکان هەڕەشە لە دەنگدەران دەکەن
لە ناوچەی جزیرەی شڕنەخ لەلایەن والی و سەربازەکانەوە هەڕەشە لە دەنگدەران دەکرێت بۆ ئەوەی دەنگ بە ئاکەپە بدەن، لە قلەبانیش رێگە لە شاندێکی نێونەتەوەیی گیرا کە بچنە بنکەیەکی دنەگدانەوە.
١٢:٣٧
بنەماڵەی پۆیراز: بۆ ئەوەی لێپێچینەوە لە کوژرانی دەنیز پۆیراز بکرێت دەنگمان دا
دایک و باوکی دەنیز پۆیراز، کە حوزەیرانی ٢٠٢١ لە ئەنجامی هێرشێکی چەکداریدا بۆ سەر ناوەندی هەدەپە لە ئیزمیر ژیانی لەدەستدا، چوونە سەر سندووقی دەنگدان و رایانگەیاند، بۆ ئەوەی لێپێجینەوە لە کوژرانی کچەکەیان بکرێت دەنگیان داوە.
١٢:٢٦
لە گیادین جەردەوان بە چەکەوە چووە ناو بنکەی دەنگدان
لە گەڕەکی مورادی ناوچەی گیادینی ئاگری جەردەوانێک بە چەکەوە چووە ناو بنکەی دەنگدان و بەناو بنکەکەدا سوڕایەوە، دواتر بە هۆی ناڕەزایەتی کارمەندانی سندووقی دەنگدانی سەر بە پارتی چەپی سەوز لە بنکەکە کرایە دەرەوە.
١٢:٢٠
ئاکەپەییەکان هێرشیان کردە سەر ئەندامێکی تیپ
لە ناوچەی فاتیحی ئیستەنبوڵ کارمەندانی ئاکەپەیی ویستیان لەگەڵ دەنگدەراندا بچنە ناو شوێنی دەنگدان. خەڵک دژی ئەوە وەستانەوە و راپۆرتێکیان ئامادەکرد، کارمەندانی ئاکەپەییش پەلاماری کارمەندێکی پارتی کرێکارانی تورکیا (تیپ)یان دا.
١٢:١٨
یەسەکە: دەبێت وێنەیەکی ئەنجامی جیاکردنەوەی دەنگەکانی هەر سندووقێک بدرێتە چاودێران
دەستەی هەڵبژاردنی پارتی چەپی سەوز (یەسەکە) رایگەیاند، کە بە گوێرەی مادەی ٤٣ یاسای ١٣٥ی هەڵبژاردن دەبێت وێنەیەکی ئەنجامی سەرەتایی جیاکردنەوەی دەنگەکانی هەر سندووقێک بدرێتە چاودێرانی سەر سندووقی دەنگدان.
١٢:٠٠
دیمەنەکانی دەنگدان لە ئیستەنبوڵ
١١:٥٥
هاوسەرۆکی کەجەدە دەنگی دا و داوای خاوەنداری لە سندووقەکانی دەنگدانی کرد
بەردان ئۆزتوک هاوسەرکی کۆنگرەی کۆمەڵگای دیموکراتیک (کەجەدە) کە کاندیدی ئامەدی پارتی چەپی سەوزە دەنگیدا و داوای کرد دەنگدەران خاوەنداری لە سندووقەکانی دەنگدان بکەن.
هـ . ب
١١:٤٧
لە ئیستەنبول بە جۆش و خرۆشێکی زۆرەوە پێشوازی لە هەڵبژاردن دەکرێت
لە تورکیا و کوردستان پێشوازییەکی گرنگ و زۆر لە هەڵبژاردنەکان دەکرێت. دەنگدەران لە بەیانییەکی زووەوە بەرەو بنکەکانی دەنگدان بەڕێکەوتون.
پۆلیس لە هەندێک لە قوتابخانەکان ڕێگە بە ڕۆژنامەنووسان نادات وێنە بگرن.
١١:٤٠
قەیرانی هەڵبژاردن لە قۆسەر و ئارتوکلوی مێردین
لە ناوچەی ئارتوکلو لە مێردین بەهۆی هەوڵی لایەنگرانی ئاکەپە بۆ دەنگدان بە کۆمەڵ، قەیران و ئاڵۆزی درستبووە. دوای ئەوەی لە گەڕەکی مقابلی خواروو شەڕ لە نێوان دەنگدەراندا ڕوویدا. پۆلیس و پارێزەران لە ناوچەکە دەستوەردانیان لە ڕووداوەکە کرد. لە ڕووداوەکەدا کەسێک بە سووکی بریندار بوو.
هاوکات لە گوندی توموکی سەرەوە لە ناوچەی قۆسەر، هەندێک پیاو ویستیان بە ناوی هاوسەرەکانیانەوە دەنگ بدەن، بۆیە بەو هۆیەوە کێشە دروست بوو. لەسەر ئەو دەستێوەردانە، ئەمجارە ئەو پیاوانە هێرشیان کردە سەر کارمەندانی سەر سندوقەان. ڕووداوەکە بە دەستێوەردانی پۆلیس و نوێنەرانی لایەنە سیاسییەکان کۆتایی پێهات.
١١:٣٧
ئاکەپەییەکان لە قۆسەر هێرشیان کردە سر چاودیرانی پارتی چەپی سەوز
خزمەکانی کاندیدی ئاکەپە فاروق قلیچ لە گەڕەکی ئەشمە لە ناوچەی قۆسەر لە پارێزگای مێردین هەوڵیاندا لە کاتی دەنگداندا بە کۆمەڵ دەنگ بدەن. چاودێرانی پارتی چەپی سەوز لە دژی ئەو هەوڵە ساختەکارانەیە وەستانەوە و خواستیان هەوڵە ساختەکارانەکەی ئاکەپە و گروپەکەی تۆمار بکەن، لەو کاتەدا، کۆمەڵێک لە خزمەکانی قلیچ هێرشیان کردە سەر چاودێرەکانی پارتی چەپی سەوز. لە ئەنجامی هێرشی ئەو ئاکەپەییە ساختەکارانەدا هاڤاس گونگۆر و کەمال ئەربەی بریندار بوون.
پارێزەران دەستوەردانیان لە ڕووداوەکە کرد و ڕاپۆتیان لەسەر ساختەکاری و ئاژاوەگێڕیی ئاکەپە تۆمار کرد. ساڵیحە ئایدەنیز
هاوسەرۆکی پارتی هەرێمە دیموکراتییەکان و سیاسەتمەدار ئەحمەد تورک سەردانی بریندارەکانیان کرد.
١١:٣٤
میدحەت سانجار هاوسەرۆکی هەدەپە دەنگی دا و وتی: سەردەمێکی نوێ دەستپێدەکات
میدحەت سانجار هاوسەرۆکی هەدەپە لە قوتابخانەی سەرەتایی ئایتەن شەعبان دیری لە ئەنقەرە دەنگی دا.
سانجار لەلایەن دەنگدەرانەوە پێشوازییەکی زۆر گەرمی لێکرا و لە دای دەنگدانەکەی لە حەوشەی قوتابخانەکە وتی، "ئێمە دەنگی خۆمان بۆ گۆڕانکاری دیموکراسی و ئاشتی بەکارهێنا".
وتیشی، "ئەم هەڵبژاردنە نەک تەنها بۆ تورکیا، بەڵکو بۆ هەموو جیهان گرنگە."
سانجار داوای لە هەمووان کرد دەنگ بدەن و ئەوەشی وت، "هەموومان لە بابەتی خاوەنداریکردن لە سندوقەکان و پاراستنی دەنگەکان بەرپرسیارین. ئێمە چاوەڕوانی ئەوە دەکەین، کە هەموو کەسێک لە چوارچێوەی ئەم بڕیار و پێداگرییە دیموکراسییەدا کار بکات. سەردەم و قۆناغێکی نوێ دەستپێدەکات".
١١:٣١
چەنگیز چیچەک کاندیدی پارتی چەپی سەوز: دەبێتە ڕۆژی دیموکراسی و ئازادی دەبێت
چەتگیز چیچک هاووتەبێژی هەدەکە و کاندیدی پارتی چەپی سەوز بۆ پەرلەمان دوای دەنگدان وتی، "ئەمڕۆ دەبێتە جەژنی دیموکراسی و ئازادی."
چەنگێز چیچک لە قوتابخانەی ئامادەیی سلێمان شا ئەنادۆڵو لە گازی عوسمانپاشای ئیستەنبوڵ دەنگی دا.
چەنگێز چیچک، کە لە کاتی دەنگدانەکەدا ئاماژەی بە سەرکەوتن کرد، دواتر وتەیەکی پێشکەش کرد و وتی، "ئەمڕۆ دوو ئاهەنگی پیرۆزبایی دەگێڕین. یەکەم، ئێمە ڕۆژی دایکان پیرۆز دەکەین. دووەم، ڕۆژی دیموکراسی و ئازادی پیرۆز دەکەین."
١١:١٧
ساڵیحه ئایدەنیز و ئەحمەد تورک دەنگیان دا
هاوسەرۆکی دەبەپە ساڵیحە ئایدەنیز و سیاسەتمەداری کورد ئەحمەد تورک لە مێردین دەنگیان دا.
هەردوو سیاسەتمەدارەکە لە گەڕەکی مەنسورییە لە ناوچەی ئارتوکلوی مێردین لە یەک بنکەی دەنگدان دا دەنگیان دا.
ئەحمەد تورک دوای دەنگدان وتی، "با ئەم هەڵبژاردنە سەرەتای سەردەمێکی نوێ بێت".
ئایدەنیزیش وتی، "هیوادارم ئەم هەڵبژاردنە ببێتە سەردەمیک، کە دادپەروەری لە وڵاتەکەدا پێکبێت، دایکان چیتر نەگرین، داهاتوویەکی ئازاد و ئاشتییانە بنیات بنرێت."
تولای هاتیمۆگولاری جێگری هاسەرۆکی هەدەپە دەنگی دا
تولای هاتیمۆگولاری جێگری هاوسەرۆکی هەدەپە و کاندیدی پارتی چەپی سەوز لە ئەدەنە ، لە قوتابخانەی ناوەندی گوڵباخچە لە ناوچەی سەیهان دەنگی دا.
هاتیمۆگولاری وتی، "ئەمڕۆ ڕۆژێکی گەورەیە" و داوای لە هەمووان کرد دەنگی خۆیان بەکاربهێنن.
ئەبرو گونەی وتەبێژی هەدەپە دەنگی دا
ئەبرو گونەی وتەبێژی پارتی هەدەپە و کاندیدی پارتی چەپی سەوز لە قوتابخانەی ناوەندیی عوسمان یۆزگاتلی لە ناوچەی ئەفەلەر دەنگی دا و هیوای خواست، ئەم هەڵبژاردنە ببێتە ئامڕازێک بۆ ئاشتی و برایەتی و دیموکراسی.
١١:١٠
قلیچدارئۆغڵو دەنگی دا
کەمال کلیچدارئۆغڵو کاندیدی سەرۆکایەتیی کۆمار لە قوتابخانەی سەرەتایی ئەرجەنتین لە چوکورامبار لە ئەنقەرە دەنگی دا. قلیچدار ئۆغڵو وتی، "لە دڵەوە خۆشەویستی و ڕێزی خۆم پێشکەشی ئەو هاوڵاتییانە دەکەم، کە دەنگی خۆیان بەکاردەهێنن. ئێمە هەموومان تاسەی دیموکراسی و یەکتر لە ئامێزگرتنمان کردووە. ئێوە دەبینن لە ئێستا بەدواوە بەهار بۆ ئەم وڵاتە دێت."
١١:٠٨
ئاکەپە قەدەغەی پڕوپاگەندەی هەڵبژاردن پێشێل دەکات
سەرەڕای قەدەغەکردنی پڕوپاگەندەی هەڵبژاردن، پۆستەری سەرۆکی ئاکەپە ڕەجەب تەیب ئەردۆغان کۆ نەکراونەتەوە. هێشتا پۆستەرەکانی ئەردۆغان لە ئامەد لەسەر شەقامەکانی ئەکینجیلەر، فڕۆکەخانەی ئەلازیغ، قامیشلۆ، سەیران تەپە، تەکەل، ڕێگای ڕحا-ئامەد و ناوچەی یەنیشەهیر لانەبراون.
١١:٠٥
ئاکەپە لە سەر سندوقەکانی دەنگدان بەرتیل دابەش دەکات
ئاکەپە هەوڵی دا لە ئەدەنە بارهەڵگرێکی پڕ لە کاڵا بە لۆگۆ و هێماوی حیزبەکەیەوە بەسەر دەنگدەراندا دابەش بکات. کارمەندان و چاودێرانی سەر سندوقەکان لە دژی ئەو کارە وەستانەوە، بەڵام بەڵام بەڕێوەبەری قوتابخانەکە، کە دەنگدانی تیادا بەڕێوەدەچێت و بەرتیلی تیادا دابەش دەکرێت، بێدەنگ بوو. بەهۆی ناڕەزایەتییەکانەوە، ڕێگە نەدرا بارهەڵگرەکە بە هێما و لۆگۆی حیزبی ئاکەپەوە کاڵاکانی بۆ بەرتیل دان دابەش بکات.
١٠:٥٨
ڕاپۆرتێک لەسەر نوێنەرانی ئاکەپە لەسەر سندوقەکان ئاماده کرا
لە قوتابخانەی شەهید تەگمەن بوراک ئیڤرگەن لە ناوچەی کارتاڵ لە ئیستەنبوڵ، ڕاپۆرتێک دەربارەی مریەم ئورسالی نوێنەری ئاکەپە لەسەر سندوقی دەنگدان ئامادەکرا، ئەو نوێنەرەی ئاکەپە دەنگی خۆی لە کاتی کار و ئەرکی سەر سندوق دا بەکارهێناوە.
١٠:٥٤
لە دیلکۆ ناڕەزایەتی لە دژی ساختەکارییەکانی هەڵبژاردن
١٠:٥٠
عەلی ڕەزا ئارسلان، کە ئێسکەکانی کوڕەکەی لە تورەکەیەکدا ڕادەستکرایەوە دەنگی دا
عەلی ڕەزا ئارسلان لە گوندی چاووش لە ناوچەی قەرەیازی لە پارێزگای ئەرزەڕۆم دەنگی دا.
عەلی ڕەزا ئارسلان باوکی هاکان ئارسلانە، کە کوڕەکەی لە بەرخودنی ساڵانی ٢٠١٥- ٢٠١٦ لە ناوچەی سور لە ئامەد شەهید ببوو و ئێسکەکانی ڕۆڵە شەهیدەکەی دوای ٧ ساڵ لە تورەکەیەکدا ڕادەستی کرایەوە.
باوکی شەهید هاکان لە دوای دەنگدان وتی، "با هەموو کەسێک دەستی خۆی لەسەر ویژدانی خۆی دابنێت و دەنگی خۆی بەکاربهێنێت. ئێستا پێویستە لەم زوڵمە ڕزگارمان بێت. پێویستە گەلەکەمان بەو تێگەیشتنە دەنگی خۆی بەکاربهێنێت. دەبێت گەلەکەمان دەنگ بدات".
١٠:٤٤
ساختەکاریی 'حیزبی وەتەن' لە دیلۆک لە دژی دەنگدەرانی پارتی چەپی سەوز 'حیزبی وەتەن' لە دیلۆک لە دژی دەنگدەرانی پارتی چەپی سەوز
ئاشکرا بوو نزیکەی هەزار دەنگدەری پارتی چەپی سەوز بەبێ ئەوەی ئاگادارکرابنەوە وەک ئەندامانی دەستەی سەر سندوقەکانی دەنگدان بە ناوی حیزبی وەتەن-ەوە دانراون.
بە شێوەیەکی سەرەکی زۆربەی ئەو کەسانە، کەسانی بەتەمەنن و بەبێ ئەوەی ئاگادارکرابنەوە ناوەکانیان کراوە بە ناوی دەستەی سەر سندوقەکانی دەنگدان و بەو هۆیەشەوە ناتوانن دەنگ بدەن.
کاتێک ئەو دەنگدەرانە ڕۆیشتن بۆ بنکەی دەنگدان، بۆیان دەرکەوت، کە ساختەکاری و تەلەکەبازییەکی لەو شێوەیەیان بۆ دانراوە.
لەبەر ئەوەی ئەو دەنگدەرانە بەڵگەنامەی "۱۴۲"یان نەبوو، نەیانتوانی دەنگی خۆیان بەکاربهێنن.
لە دژی ئەم هەوڵە، کە بۆ ڕێگریکردنە لە دەنگی کوردەکان و ئۆپۆزسیۆن، ناوەندی هەماهەنگی و چاودێری هەڵبژاردنی هەدەپە و پارتی چەپی سەوز بۆ گەڕانەوەی مافی ئەو دەنگدەرانە دەستبەکاربوون و هەوڵەکانیان چڕکردووەتەوە.
١٠:٤٠
پێشێلکارییەکانی ئاکەپە-مەهەپە لە سەمسور
لە سەرەتای دەنگدانەوە لە سەمسور پێشیلکارییەکانی ئاکەپە – مەهەپە دەستی پێکرد. لە ناوەڕاستی شارەکە، بەستەکانی دەنگدان ، کە دەبێت دامەکانیان داخراوبێت بە دەم هەڵپچڕاوی هێنایانن بۆ بنکەکانی دەنگدان لە ناوەندی شار. لە سەرلەبەیانییەوە پێشێلکارییەکان لەبارەی ئاسایشی هەڵبژاردنەوە لەلایەن ئاکەپە و مەهەپەوە دەستیانپێکردووە و تا ئێستاش ئەو پێشێلکاریانە بەردەوامن.
لە گوندی هارون، سەر بە ناوەندی سەمسورە، سەرۆکی ئاکەپە محەمەد بولوت لەبری گوندنشینەکان دەنگ دەدات.
١٠:٢٣
لۆمۆند: هەڵبژاردنێکی گرنگ بۆ تورکیا و ئەولاتریش
ڕۆژنامەی لۆمۆندی فەڕەنسی بڵاویکردەوە، هەڵبژاردنەکانی ١٤ ی ئایار لە تورکیا بۆ تورکیا و ئەولاتریش لە تورکیا هەڵبژاردنێکی زۆر گرنگە.
لە وتاری سەرنوسەری ڕۆژنامەی لۆمۆنددا هاتووە: "دوای بیست ساڵ لە دەسەڵاتی بەردەوام و نەگۆڕی ڕەجەب تەیب ئەردۆغان. دەیەوێت لەم هەڵبژاردنەشدا سێیەمین خولی سەرۆکایەتیی کۆمار بۆ خۆی بە دەست بهێنێت، بەڵام شکستی ئەردۆغان بۆ ئەو گەلانەی داوای ئازادی دەکەن دەبێتە دەستپێکردنی سەرەتایەکی نوێ، دەبێتە نیشانەیەک بۆ زیندووکردنەوەی پەیوەندییەکان لەگەڵ یەکێتی ئەوروپا و ئەمەریکا."
ڕۆژنامەکە ئەوەشی بڵاوکردووەتەوە، بۆ یەکەم جارە ئەردۆغان لە هەڵبژاردنەکاندا "کاندیدێکی خوازراو" نیە و وەک کاندیکی نەخوازار سەیری دەکرێت. بڵاویشی کردووەتەوە، دەسەڵاتی "ڕەئیس" بەشی هەموو شتێکی دەکرد، بەڵام ئیدی لە ئێستا بە دواوە وەک هچ شتێک وەک پێشتر نابێت.
١٠:٢٠
دیمەنی دەنگدان لە وان
١٠:١٩
ئەحمەد یەنەر سەرۆکی دەستەی هەڵبژاردنەکانی تورکیا: نابێت پسوڵەکانی دەنگدان نووسراویان لەسەر بێت
ئەحمەد یەنەر سەرۆکی دەستەی باڵای هەڵبژاردنەکانی تورکیا وتی، دوێنێ دەستەکەمان ڕایگەیاند، ئەستەمە ناوی ٤ پاڵێوراوەکەی پسوڵەی دەنگدان بۆ سەرۆکایەتیی کۆمار بگۆڕن و بیکەن بە پسووڵەیەکی نوێ، بۆیە لە پسوڵەکەدا ٤ پاڵێوراوی سەرۆکایەتی کۆمار هەیە، بەڵام گرنگ ئەوەیە دەنگدەران جگە لە مۆر هیچ نووسراوێک لەسەر پسوڵەکانی دەنگدادن نەنووسن و ڕاشیگەیاند، نابێت لەسەر سندوقەکانی دەنگدان هیچ کاندیدێک نیشان بدرێت."
١٠:٠٩
پێشێلکارییەکانی پۆلیس لە ئامەد
پۆلیسێک لە قوتابخانەی ئامادەیی غازیلەری ئەنادۆڵ لە ناوچەی پەیاس لە ئامەد، دوای دەنگدان بەڵگەنامەی ۱۴۲یەمی رادەستی بەرپرسانی بنکەکە نەکرد.
لە قوتابخانەی سەرەتایی فواد سەزگین لە پەیاس، پۆلیسێکی تر بەبێ ئەوەی "بەڵگەنامەی ١٤٢" ڕادەست بکات دەنگیداوە.
١٠:٠٦
ئەی ئێف پی: تورکیای دابەشکراو سەرۆک کۆماری خۆی هەڵدەبژێرێت
ئاژانسی هەواڵی فەڕەنسا (ئەی ئێف پی / (AFP بۆ هەڵبژاردنەکانی ١٤ی ئایاری تورکیا ناونیشانی "تورکیای دابەشکراو سەرۆک کۆماری خۆی هەڵدەبژێرێت" بەکارهێناوە.
ئاژانسی هەواڵی فەرەنسا بڵاویکردووەتەوە، "دوای سەد ساڵ لە دامەزراندنی کۆماری تورکیا، تورکیا بە قوڵی پارچە و دابەشبووە، بۆ هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری نوێ و پەرلەمانێکی نوێ ئەمڕۆ یەکشەممە دەستی بە دەنگدان کرد."
٠٩:٥٧
هۆفپۆست: ئەردۆغان لە لێواری شکستدایە
ماڵپەڕی هۆفپۆست شیکارییەکی لەسەر هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی و پەرلەمانی تورکیا بڵاوکردەوە و تیایدا هاتووە، ئەردۆغان بۆ ماوەی ٢٠ ساڵە بەبێ هاوبەشیکردن و بەشداریکردن لە دەسەڵاتدایە، بەڵام ئێستا گەیشتووە بە لێواری ڕووخان و شکست.
هۆفپۆست بڵاویشکردەوە، "ئەردۆغان، کە هەموو دەسەڵاتەکان و ئەرکەکانی خستووەتە دەستی خۆی، دەیەوێت لە ١٤ی ئایاردا سێیەمین خولی سەرۆکایەتی بەدەست بهێنێتەوە. ئەمە یەکەمجارە لە دوای ٢٠ ساڵی ڕابردوودا، ئەنجامی هەڵبژاردنەکان ناڕوون و نادیارن".
ماڵپەڕەکە چەند سیناریۆیەکی بەمشێوەیە بڵاوکردوەتەوە:
ئایا ئۆپۆزسیۆن دەتوانێت لە ڕێگەی دەنگدەرانەوە هەر دوو پاڵێوراوەکەی تر لە خولی یەکەمدا تێکبشکێنن و ببنە براوەی هەڵبژاردن؟ ئەردۆغان هەموو شتێکی لە دەستداوە و تێکشکاوە، بەڵام ئایار قبوڵی دەکات دەستبەرداری دەسەڵات بێت؟
٠٩:٤٢
سەرەڕای قەدەغەی بانگەشەی هەڵبژاردن هێشتا ئاڵاکانی بانگەشەی ئاکەپە کۆنەکراونەتەوە
لە ناوچەی یڵدرم لە بورسا ئاڵاکانی ئاکەپە لە گەڕەکی یونس ئەمرە کۆ نەکراونەتەوە. ئەوە لە کاتێکدایە بەپێی یاسای قەدەغەکردنی پڕوپاگەندە و بانگەشە بۆ هەڵبژاردنەکان دەبوو ئاڵاکانی ئاکەپە کۆبکرانایەتەوە.
https://twitter.com/ihlal2023/status/1657644498489409537?ref_src=twsrc%5Etfw%7Ctwcamp%5Etweetembed%7Ctwterm%5E1657644498489409537%7Ctwgr%5Eeac84b59a65506f15ecd52a38a48623f12739562%7Ctwcon%5Es1_c10&ref_url=https%3A%2F%2Fanfkurdi.com%2Fhilbijartin202023%2Fhilbijartinen-serokkomari-u-parlamenteriye-yen-li-tirkiyeye-169814
٠٩:٣٤
قوربانیانی بوومەلەرزەکە لە هاتای دەنگی خۆیان لە کابینەکاندا دەدەن
قوربانیانی بوومەلەرزەکە دەنگی خۆیان لە کابینەکاندا دەدەن. زیاتر لە یەک ملیۆن دەنگدەر لە شارەکەدا هەیە. لە هەموو باخچەی قوتابخانەکانی شارەکەدا کابینە بۆ دەنگدان دانراوە و دەنگدەران لە کابینەکاندا دەنگ دەدەن.
٠٩:٣٣
ئایدن: هەر هیچ نەبێت هەناسەیەک بە بەری وڵاتدا دێتەوە
مێژوونووس ئەردۆغان ئەیدن دەڵێت، کاتی ئەوە هاتووە کۆتایی بە دەسەڵاتی ئێستا بێت و وتی، "هەموو شتێک بە هەڵبژاردن چاک نابێتەوە، بەڵام بەلایەنی کەمەوە هەناسەیەک بە بەر وڵات دا دێتەوە".
٠٩:١٨
دیمەنی دەنگدانی پەروین بوڵدان
٠٩:١٧
ئاکەپە لە سێوەرەگ فشار دەخاتە سەر دەنگدەران
لە قوتابخانەی سەرەتایی گەڕەکی چین حەسار لە ناوچەی سێوەرەگ لە پارێزگای ڕحا گوشار لە دەنگدەران دەکرێت. دەنگدەرێک، کە نەیویست ناوی بڵاوبکرێتەوە، وتی، ئاکەپە گوشار دەخاتە سەر گوندنشینەکان بۆ ئەوەی بە ئاشکرا دەنگەکانیان بەکاربهێنن.
٠٨:٤٤
چیدەم کلیچگون ئوچار هاووتەبیژی پارتی چەپی سەوز: ئێمە بەڵێنی چەسپاندنی کۆماری دیموکراتیک دەدەین
چیدەم کلیچگون ئوچار هاووتەبێژی پارتی چەپی سەوز لە گەڕەکی گازی لە قوتابخانەی سەرەتایی گازی دەنگی دا.
ئوچار لە دوای دەنگدان وتی، "بە ئەنجامەکانی ئەم هەڵبژاردنە، ئێمە بەڵێنی ژیانێکی ئارام و و پێکەوەیان بە یەکدی دەدەین. ئەوە داوای ئێمە لە سەرۆک کۆمار. سەدەیەک سەدەیەکەمان تێپەڕاند. ئێمە کێشە هەمیشەییەکانی ئەم سەدەیەمان گەیاندە سەردەمی نوێ. بە بۆنەی ئەم هەڵبژاردنەوە، هیوادارین پەرلەمان دابمەزرێت، کە کێشە هەمیشەییەکانی تورکیا چارەسەر بکات."
ئوچار ڕاشیگەیاند، بەڵێنی چەسپاندنی کۆماری دیموکراتیک دەدەن.
هەروەها ئوچار ڕۆژی دایکیان پیرۆز کرد.
٠٨:٣١
بنەماڵەی شەنیاشار دەنگیان دا
بنەماڵەی شێنیاشار، کە بۆ ماوەی ۷۸۳ ڕۆژە لەبەردەم دادگای ڕحا لە چالاکیی ئێشکگریی دادوەرپەروەریدان، دەنگیان دا. دایە ئەمینە شەنیاشار و فەرید شەنیاشار لە قوتابخانەی ئامادەیی ئەنادۆڵی فەتحی شیمشەک لە گەڕەکی دیموکراسی ناوچەی پرسوس دا.
فەرید شەنیاشار، کە هاوکات کاندیدی پارتی چەپی سەوزە بۆ پەرلەمان وتی: "ئێمە ئەرکی خۆمان بۆ داهاتوویەکی دادپەروەرانە و دیموکراسییانە جێبەجێ کردووە. هیچ شوێن، پلە و پێگەیەک لە ژیانی مرۆڤەکان گرنگتر نییە. دای ئێمە ئەوەیە، بەبێ هیچ ڕووداوێکی نەخوازراو هەڵبژاردن کۆتایی پێ بیت و گۆڕانکاری پێکبهێنین".
٠٨:١٩
چاودێرانی نێونەتەوەیی چاودێریی هەڵبژاردنەکانی تورکیا و باکووری کورستان دەکەن
هەڵبژاردنە گشتییەکانی تورکیا لەلایەن شاند و چاودێرانی فەرمی و سەربەخۆی نێونەتەوەییەوە چاودێری دەکرێن.
چاودێرانی نێونەتەوەیی هەڵبژاردنەکان ٤٠٣ چاودێر پێکهاتوون و لە سەرانسەری تورکیا چاودێری هەڵبژاردنەکان دەکەن. ١٧٥ کەس لە چاودێرە نێونەتەوەییەکان، پەرلەمانتاری پەرلەمانی وڵاتانی جۆراوجۆر، نوێنەرانی حیزبەکان و چەتر و هاوپەیمانییەکان، نوێنەرانی ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی، پارێزەران، ئەکادیمییەکان، توێژەران، ڕۆژنامەنووسان و چالاکوانانی وڵاتانی جۆراوجۆری ئەوروپا پێکهاتوون. ئەو ١٧٥ چاودێرە لە شارە کوردییەکان چاودێریی هەڵبژاردنەکان دەکەن لە بواری چاودێریکردن لە شارە کوردییەکاندا دەبن.
دەرویش چیمەن نوێنەری هەدەپە لە ئەوروپا وتی، "بەپێی کەش و هەوای پێش هەڵبژاردن، چاوەڕوان ناکرێت هەڵبژاردنێکی دیموکراتیک و یەکسان و ئازاد لە تورکیا ئەنجام بدرێت."
چیمەن وتیشی، "ئەردۆغان بە کۆنترۆڵکردنی دەسەڵاتی دادوەری، میدیا و هەموو دامەزراوە سیاسییەکانی دەوڵەت هەڵمەتی هەڵبژاردنی بۆ هەڵبژاردنی بەڕێوەبرد. لە ئێستادا هەموو کەسێک دەبینێت، کە دەسەڵاتی ٢١ ساڵە دەسەڵات بووە بە ڕژێمێکی دەسەڵاتپەرەستی دیکتاتۆر. شاندی چاودێری سەربەخۆ و فەرمی لەلایەن ڕێکخراوە نێونەتەوەییە جۆراوجۆرەکانەوە نێردراون بۆ چاودێریکردنی هەڵبژاردنەکان".
چیمان ئەوەشی وت، لە فەڕەنسا، ئیتاڵیا، ئیسپانیا، ئینگلتەرا، ئەڵمانیا، هۆڵەندا، سویسرا، نەمسا، نەرویج، دانیمارک، سوید و فینلەندا چاودێری ١٧٥ چاودێری سەربەخۆ چاودێریی هەڵبژاردن لە شارەکانی ئامەد، چەولیگ، موش، رحا، مێردین، سێرت، شرنەخ، جۆلەمێرگ، ئاگری، قەرس، ئەردەخان، مەلەتی و ئیستەنبوڵ دەکەن.
چیمەن وتیشی، نوینەرایەتیی هەدەپە لە ئەوروپا لە پەیوەندیی بەردەوامدان لەگەڵ چاودێرە نێونەتەوەییەکان و بە وردی چاودێریی هەڵبژاردنەکان دەکەن.
٠٨:٠١
ئەمڕۆ لە باکووری کوردستان و تورکیا هەڵبژاردنی سەدە بەڕێوەدەچێت
ئەم هەڵبژاردنە لە دوای ٢١ ساڵ لە دەسەڵاتی ئاکەپە بە دەرفەتێک بۆ دەستپێکردنی قۆناغێکی نوێ پێناسە کراوە و ئەمڕۆ بەڕێوەدەچێت. لە تورکیا نزیکەی ٦١ ملیۆن دەنگدەر دەنگ بۆ هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار و ئەندامانی پەرلەمان دەدەن.
ئەمڕۆ لە تورکیا و کوردستان ٦٠ ملیۆن و ٦٩٧ هەزار و ٨٤٣ دەنگدەر دەنگ دەدەن. بۆ ماوەی پێنج ساڵ سەرۆک کۆمار و ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەران (پەرلەمانتاران) هەڵدەبژێرن. دەنگدان کاتژمێر ۸:۰۰ ی بەیانی بۆ ۱۷:۰۰ ئێوارە ئەنجام دەدرێت.
بۆ یەکەمجار ٤ ملیۆن و ٩٠٤ هەزار و ٦٧٢ دەنگدەر دەنگ دەدەن. لە زیندانەکاندا ٥٣ هەزار و ١٧٢ کەس دەنگ دەدەن.
دەنگدەران دەتوانن بە بەڵگەنامەیەکی فەرمی، کە ژمارەی ناسنامەی کۆماری تورکیای لەسەر بێت.دەنگ بدەن.
مەرج نییە بۆ بەکارهێنانی دەنگ هیچ بەڵگە و پەڕەی زانیاری دەنگدەر پیشان بدرێت.
ئەو دەنگدەرانەی، کە دەستیان بە بەڵگە و پەڕەی زانیاری دەنگدان نییە، دەتوانن لە ماڵپەڕی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەوە ئەو زانیارییە بە دەست بهێنن، کە لە چ سندوقێک دا دەنگ بدەن.
دەنگدان لە گومرگەکان تا کاتژمێر ١٧:٠٠ بەردەوام دەبێت.
هەروەها دەنگدان لە دەرەوەی وڵات ڕۆژی چوارشەممە کۆتایی هات. دەنگی دەنگدەرانی دەرەوە گواستراونەتەوە بۆ تورکیا و ڕادەستی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان کراون.
سێ کەس کاندیدن بۆ بەدەستهێنانی پۆستی سەرۆکایەتی کۆمار
بۆ هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار سەرنجی هەموان لەسەر سێ کاندیدە، کە بریتین لە: ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، کەمال قلیچدارئۆغڵو و سینان ئۆگان. موحەڕەم ئینجە ناوی لەسەر کاغەزی دەنگدان بۆ سەرۆک کۆماری هەیە، بەڵام ئینجە ڕۆژی هەینی لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، کە لە پێشبڕکێی سەرۆکایەتیی کشاوەتەوە.
لیست و لایەن و هاوپەیمانییە بەشداربووەکانی هەڵبژاردنەکان
٢٤ پارتی سیاسی و ١٥١ کاندیدی سەربەخۆ بۆ بوونە ئەندام لە پەرلەمانی تورکیادا بەشدارییان لە پێشبڕکێی هەڵبژاردندا کرد. هەروەها ٥ هاوپەیمانیی بەشدارییان لە هەڵبژاردنەکاندا کردووە، کە گرنگترینەکانیان بریتین لە:
پارتی چەپی سەوز و پارتی کرێکارانی تورکیا (تیپ) بە ناوی 'هاوپەیمانیی ڕەنج و ئازادی' بەشداری لە هەڵبژاردنەکاندا کردووە.
هاوپەیمانیی میلەت پێکهاتون لە جەهەپە، ئیی پارتی، پارتی سعادەت، پارتی گەلەجەک (ئایندە)، دەڤاپارتی (پارتی دیموکراسی و پێشکەوتن) و پارتی دیموکرات.
هاوپەیمانی جمهور پێکهاتوون لە ئاکەپە، مەهەپە و بەبەپە و رەفاهی نوێ و هەروەها هوداپار لەسەر لیستی ئاکەپە بەشداریی لەو هاوپەیمانییەدا کردووە.
قەدەغەکارییەکانی کاتی هەڵبژاردن
دەنگدان لە کاتژمێر ۱۷:۰۰ کۆتایی پێدێت. دواتر تا کاتژمێر ۱۸:۰۰. پێدانی زانیاری، یان شیکارکردنی ئەنجامەکانی هەڵبژاردن قەدەغە دەکرێت. دواتر لە کاتژمێر ۱۸:۰۰ زانیاری لەلایەن کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانەوە بڵاودەکرێتەوە. دوای کاتژمێر ٢١:٠٠ ئەنجامەکان لە لایەن میدیاکانەوە بڵاودەکرێنەوە.
کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردن بەپێی بارودۆخەکەش دەتوانێت پێش کاتژمێر ٢١:٠٠ ئەنجامەکانی هەڵبژاردن بڵاو بکاتەوە.
ئەمڕۆ ئەندامانی پەرلەمان هەڵدەبژێردرێن و یەکلایی دەبنەوە، بەڵام ئەگەر لە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی کۆماردا هیچ یەک لە کاندیدەکان سەرنەکەوتن و نەیانتوانی لە سەدا ٥٠ زیاتر دەنگ بە دەست بهێنن، هەلبژاردنی سەرۆک کۆماری دەچێتە خولی دووەمەوە و خولی دووەمیش لە ٢٨ی ئایاردا بەڕێوەدەچێت.
ژ.ت/ هـ . ب