هەدەپە: داواکارییەکەی سەرۆکایەتی کاروباری دیانەت مایەی شەرمەزارییە
لیژنەی گەل و ئایینەکانی هەدەپە سەبارەت بە داواکاری نامەی سەرۆکایەتی دیانەت بۆ ئەوەی بەشداربێت لە دۆسیەی کۆبانێ کە لە دژی هەدەپە کراوەتەوە، رایگەیاند: "ئەو داوایە مایەی شەرمەزارییە".
لیژنەی گەل و ئایینەکانی هەدەپە سەبارەت بە داواکاری نامەی سەرۆکایەتی دیانەت بۆ ئەوەی بەشداربێت لە دۆسیەی کۆبانێ کە لە دژی هەدەپە کراوەتەوە، رایگەیاند: "ئەو داوایە مایەی شەرمەزارییە".
لیژنەی گەل و ئایینەکانی هەدەپە راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و تیادا داواکارینامەی سەرۆکایەتی کاروباری دیانەتی بۆ بەشداربوون لە دۆسیەی پڕ فرت و فێڵ و ساختەکارانەی کۆبانێ بە مایەی شەرمەزاری ناوبردووە.
لیژەکە رایگەیاندووە: "سەرۆکایەتی کاروباری دیانەت کە پێش ئێستا بە بیانووی ئەوەی 'زیان بە ناوەندە ئایینیەکان کەوتووە' بەشداری لە دۆسیەکەدا کردبوو، بە داواکارینامەیەکەوە روانینی خۆی پەیوەست بە دۆزەکە و نیەتی راستەقینە و دوژمنکارانەی خۆی ئاشکرا کردووە".
لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە: کە سەرۆکایەتی دیانەت هەوڵ دەدات کاریگەری بکاتە سەر رەوتی دادگایی کردنەکە.
لیژنەکەی هەدەپە ئاماژەی بەوەشکردووە، کە "ئاکەپە هەوڵ دەدات ئایین تێکەڵ بە سیاسەت بکات، بۆیە لەگەڵ هاوبەشەکانی باجی ئەوە دەدەن".
ماوەی چەند ساڵێکە دۆسیەی کۆبانێ لە دژی هەدەپە کراوەتەوە، کە تیادا دەیان سیاسەتمەدار و سەدان ئەندام و لایەنگری هەدەپە دادگایی دەکرێن، بەتۆمەتی رێکختنی خۆپیشاندانەکانی پشتیوانی لە کۆبانێ، لەو کاتەیدا لەلایەن داعشەوە هێرشی کرابووەسەر.
بەرپرسانی هەدەپە ئەو دۆسیەیە بە دۆسیەی ساختەکارانە و بە تەواوەتی سیاسی ناودەبەن، کە ئامانج لێی داخستنی پارتەکەیە.
ژ. ن