هەدەپە: هێرشی فاشیستی کە زیادیان کردووە نیشانەی پلانی گەورەتری گێژاوە

وەلی ساچلک و گولسوم ئاغائۆغلۆ هاووتەبێژانی کۆمسیۆنی کۆچبەری و پەنابەرانی هەدەپە باسیان لە زیادبوونی هێرشی نەژادپەرستی کرد و وتیان، " هێرشی فاشیستی کە زیادیان کردووە نیشانەی پلانی گەورەتری گێژاوە."

وەلی ساچلک و گولسوم ئاغائۆغلۆ هاووتەبێژانی کۆمسیۆنی کۆچبەری و پەنابەرانی پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە) لەبارەی هێرشی نەژادپەرستی لە تورکیا کە لەم ماوەیەدا زیادیان کردووە، راگەیەنراوێکیان بڵاوکردەوە.

لە راگەیەنراوەکەدا، باسی هێرشی سەر رۆژنامەنووسانی ئۆپۆزسیۆن و هەدەپە کرا کە ئێدی هەڕەشە لە هەموو بەشەکانی کۆمەڵگا دەکرێت و ئاماژە بەوەکراوە، پەنابەران بە تایبەتی پەنابەرانی سوریا دەکرێنە ئامانجی هێرشی نەژادپەرستی.

هەروەها هێرشی ناوچەی ئاکتانداغی ئەنقەرە، هێرشی سەر ٣ خوێندکاری کورد لە ئەنقەرە و هێێرشی سەر دوکانی پەنابەرانی سوریا لە ناوچەی ئەسەنیورتی ئەستەنبوڵ بەبیرهێنرایەوە و وترا، " هێرشی سەر دوکانی پەنابەران بەداخەوە نیشانەی هێرشی گەورەتر و پلانی گەورەکردنی گێژاوە."

باسی کوشتنی پەنابەرێک بەناوی نائیل ئەلنائیلیش کرا کە تەمەنی ١٩ ساڵ بوو کە ئەوەش نیشانەی مەترسیەکی گەورەیە.

هەروەها داوا لە پارتە سیاسیەکان، رێکخراوەکانی کۆمەڵگوی مەدەنی و دژە فاشیستەکانکرا کە لەدژی هێرشی نەژادپەرستی فاشیستی، چالکی دیموکراتی فراوان بکەن و پێکەوە ڕێگری لە فاشیزم بکەن.
ف.ق