هەدەپە: تێکۆشان لە دژی گۆشەگیری بەرپرسیارێتییەکی مێژووییە
لە ئەنجامنامەی کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی پارتیی هەدەپەدا هاتووە: "گوڕدان بە تێکۆشانی هاوبەش لە دژی گۆشەگیری بەرپرسیارێتییەکی مێژووییە".
لە ئەنجامنامەی کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی پارتیی هەدەپەدا هاتووە: "گوڕدان بە تێکۆشانی هاوبەش لە دژی گۆشەگیری بەرپرسیارێتییەکی مێژووییە".
ئەنجومەنی پارتیی هەدەپە ئەنجامنامەی کۆبوونەوەی ٧ی ئابی ئاشکرا کرد.
لە ئەنجامنامەکەدا هاتووە، "لە رووی بەرپرسیارێتی سیاسی سەرلەنوێ رێکخستنەوە و داڕشتنەوەی پڕۆژەی نوێمان کۆبوونەوەیەکی زۆر کاریگەری ئەنجومەنی پارتەکەمان سازکرا. ئاشکرایە کە لە دوای هەڵبژاردنەوە لە سەرتاسەری وڵات لە رووی ئابووری، سیاسی، ئیکۆلۆژیک و کۆمەڵایەتیەوە داڕمانێک بوونی هەیە و ئەوەی لە ژێر ئەو داڕووخانەوە دەهێڵرێتەوە، لەسەدا ٩٥ی گەلە، واتە کرێکاران و هەژاران".
هەر لە ئەنجامنامەکەدا هاتووە، "کەشی قورس و دژواری سێ مانگی رابردوو پەیجورییەکی سیاسی بنەڕەتی لە بەرهەڵستکارانی رژێمی هەنووکەیی دەخواێت.
'دەبێت هەموو کەس لە دژی گۆشەگیری تێبکۆشن'
ئەنجامنامە بەم جۆرە بەردەوام بووە: "لە لایەن هەدەپەوە قۆناغی سێ مانگی رابردوو، وەک بەڵێنمان بە گەلەکەمان دابوو قۆناغی رەخنە و رەخنەدان، ئەو قۆناغە بە بەهێزی بەڕێوەچوو و هێشتاش بەردەوامە. قۆناغێک کە بە کۆبوونەوە لە شار و ناوچەکان، کۆبوونەوەی دەستەی بەڕێوەبەری و ئەنجومەنی پارتەکە و کۆبوونەوەی جەماوەری دەستیپێکرد، لە ئاستی شار، ناوچە، شارۆچکە و گوندەکاندا بە سەدان کۆبوونەوە سازکران، بە کۆڕبەندەکانی ئامادەکاری کۆنفڕانس، بە کۆنفڕانسەکان و کۆنگرە بەردەوامن. هێندەی گرنگی گفتوگۆکانی دوای هەڵبژاردن، هەروەها پرۆسەی رەخنە و رەخنەدان، دەستنیشانکردنی رێگا لەسەر بنەمای پێرسپێکتیڤی ژیانی نوێمان زۆر گرنگە.
ئۆپراسیۆنەکانی هەڵبژاردنی دەسەڵاتی ئاکەپە-مەهەپە هێشتاش بەردەوامن. لەم رێگەوە بۆ ئەوەی بتوانن هەموو پارتە سیاسیەکان بە گوێرەی خۆیان بخنە قاڵب و چوارچێوەوە، هێزی دارایی، سۆشیاڵ میدیا، ئابوری و سیاسییان بە تەواوەتی خستووتەگەڕ. ئاکەپە مەهەپە بۆ ئەوەی بتوانن لەسەر دەسەڵات بمێننەوە، دەیەوێت کەشێکی سیاسی بخوڵقێنێت کە هەموو شتێک بخاتە ناو چوارچێوەیەک کە خۆی دیاری کردووە. لە بەرامبەر ئۆپراسیۆنی سیاسی و ئایدۆلۆژیک کە بە تێگەیشتنی لەم جۆرە ئەنجام دەدرێن، ئێمە تێدەکۆشین.
هەدەپە یەکێتی چەوساوەکانی ئەم وڵاتە بە ناسنامەیەکی دامەزراوە و رێکخستن پێکهێناوە. گۆڕەپانی سیاسەتی دیموکراتیک بە ناونامە و رێکخستنی هەدەپە گەیشتووەتە بەستێنێکی کۆمەڵایەتی پتەو و بەم جۆرە لە سیاسەتی تورکیادا هێڵێکی نوێ دەستنیشان کراوە. لە ئافراندنی ئەو هزرەدا بەڕێز ئۆجالان هەوڵ و ماندووبوونی زۆری هەبووە. هەڵگرتنی گۆشەگیری لە سەر بەڕێز ئۆجالان بۆ تەواوی گەلانی تورکیا دەبێتە مایەی مسۆگەر کردنی ئاشتی. لەو چوارچێوەدا نەک هەر بۆکوردان، بۆ هەموو هێزە دیموکراتیکەکان و سۆسیالیستەکان گوڕدان بە تێکۆشانی هاوبەش لە دژی گۆشەگیری ئەرکێکی مێژووییە.
'بونیادنانی شۆڕشگێڕیی سەردەمی نوێ'
کۆبوونەوەکەی ئەنجومەنی پارتەکەمان لە قۆناغێکی بەو رادە گرنگدا سازکرا، لە رێگەی دامەزراندن و بونیادنانی شۆڕشگێریی سەردەمی نوێدا بووەتە هەنگاوێکی گرنگ. بۆ گۆڕانکاری و وەرچەرخان ئێمە وەفادار و پابەندین بە ئەندێشەی هەدەپە، رۆحی تێکۆشەری و ئاوێتەبوونی بنجینەیی هەدەپە لەگەڵ پارتی چەپی سەوز، لەپێناو داهاتووشدا نەخشەی ئەوی یەکگرتن و تێکۆشانەیان دیاریدەکەن. بەو هێزەی لە پاڕادیگما و ئاسۆی گەلەکەمان وەریدەگرین، ئەرکی پێشەنگایەتیکردنی دیموکراتیکبوونی تورکیا لەم سەردەمەدا بە شێوەی باشتر رادەپەڕێنین. لەم سەردەمە مێژووییەدا لە ناوی پارتەکە گرنگتر، ئەوەی ئێمە دەکات بە ئێمە، لە هەمان کاتدا جیامان دەکاتەوە، پێرسپێکتیڤی ژیانی نوێ، هێڵی سێهەمینە. ئێمە دەزانین کە مێسکی دەوڵەت بە باڵادەستبوونی پیاو کە کوردان، رەنجدەران، عەلەویەکان، ژنان، گەنجان، سۆسیالیستەکان، دیموکراتەکان، باوەڕمەندان، ناسنامەی رەگەزی و هەموو چەوساوەکان دەکاتە دوژمن، هەمان مێشکی دەوڵەتە کە گۆشەگیری دژوار دەکات. تێکۆشان بەرامبەر ئەو ئاقڵ و مێشکە بە پێرسپێکتیڤی پێکەوەژیاندەکرێت. بە پێشەنگایەتی ئەو پێرسپێکتیڤە نەژادپەرستی، نەتەوەپەرستی و گۆشەگیری لەناو دەبرێت و تورکیایەکی دیموکراتیک دەکرێت بۆ هەموو گەلان دابمەزرێت".
لە کۆتایی ئەنجامنامەکەدا هاتووە: "ئێمە جۆش و خرۆشی شۆڕشگێڕی بۆ ساتێکیس دانابەزێنین و ئەرک و بەرپرسیارێتی ئافراندنی کۆمەڵگایەکی رێکخرا، سیاسی و کۆمەڵایەتیبوونی سیاسەتی دیموکراتی دەگرینە ئەستۆ. پارتەکەمان بەم ئیرادە بەهێزەوە و بە پارادیگمای خۆیەوە، بە جەوهەری خۆیەوە، بە ناسنامەی دامەزراوەیی خۆی لەگەڵ پارتی چەپی سەوز پێشەنگایەتی بۆ پرۆسەی رێکخستنەوە و تێکۆشانی سەردەمی نوێ دەکات. ئەم بڕیارە کە لەلایەن ئەنجومەنی پارتەکەمانەوە دراوە بۆ گەورەکردنی ئەندێشەی هەدەپەیە. کۆنگرەی نائاسایی چوارەم کە لە ٢٧ی ئابی ٢٠٢٣ ساز دەکرێت، دەبێتە هەنگاوێک کە ئەزمون و ئاوێتەکردنی نەریتی هەدەپە لەناو پارتی چەپی سەوز رادەگەیەندرێت".
هـ . ب