هەپەگە: لە زاپ ٣ سەربازی تورک بە سزا گەیاندران
گەریلاکانی ئازادی کوردستان لە زاپ و مەتینا چالاکییان ئەنجامدا، لە ئەنجامی چالاکییەکانیاندا ٣ سەربازی تورکی داگیرکەر بە سزاگەیاندران، کۆنتێنەرێک، خێمەیەک، حەشارگەیەک و کامێرایەکەی جوڵەگر لەناوبران.
گەریلاکانی ئازادی کوردستان لە زاپ و مەتینا چالاکییان ئەنجامدا، لە ئەنجامی چالاکییەکانیاندا ٣ سەربازی تورکی داگیرکەر بە سزاگەیاندران، کۆنتێنەرێک، خێمەیەک، حەشارگەیەک و کامێرایەکەی جوڵەگر لەناوبران.
ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە بە ڕاگەیاندراوێک زانیاری لەسەر چالاکییەکانی گەریلا و هێرشەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر خستەڕوو.
ڕاگەیاندراوەکە بەم شێوەیە:
"چالاکییەکان یەکینەی شەهید ئاخین مووش؛
١٥ی کانوونی دووەم لە کاتژمێر ١٤:٥٨ دا لە هەرێمی شەهید دەلیلی ڕۆژئاوای زاپ بە ئامێری ئاسمانی گورز لە داگیرکەرن درا لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی ئامێدی. لە چالاکییەکەدا کۆنتێنەرێک تێکشکێندرا.
١٦ی کانوونی دووەم لە کاتژمێر ١١:٠٦دا لە هەرێمی شەهید دەلیلی ڕۆژئاوای زاپ بە ئامێری ئاسمانی گورز لە داگیرکەرن درا لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی ئامێدی. لە چالاکییەکەدا خێمەیەکی سەربازی لەناوبردرا.
لە هەرێمی شەهید دەلیلی ڕۆژئاوای زاپ؛
١٤ی کانوونی دووەم لە کاتژمێر ١٤:٣٧ دا لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی ئامێدی بە چالاکییەکی تایبەت ناوچەکانی چاودێری داگیرکەران بە ئامانج گیردرا. لەم چالاکییەدا حەشارگەیەک بە تەواوەتی خاپورکرا و دوو داگیرکەریش کە لە حەشارگەکەدا بوون بە سزا گەیاندران.
١٤ی کانوونی دووەم لە کاتژمێر ١٥:٥٠ دا لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی ئامێدی بە چەکی قورس سیستەمێکی کارەبایی تێکشێندرا کە لەسەر ئۆتۆمبیلێکی زرێپۆشی داگیرکەران جێگیرکرابوو. دوای گورزەکە ئۆتۆمبیلەکە لە جێگەکە هەڵهات.
١٥ی کانوونی دووەم لە کاتژمێر ١١:٥٠ دا لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی ئامێدی لە لایەن هێزەکانی یەژا ستارمانەوە بە چەکی نیو ئۆتۆماتیکی گورز لە داگیرکەران وەشێندرا کە لەهەوڵی تەلبەندکردنی حەشارگەکانی خۆیاندا بوون و داگیرکەرێک بە سزا گەیاندرا.
لە هەرێمی مەتینا؛
١٤ی کانوونی دووەم لە کاتژمێر ١٥:٣٠دا لە لایەن هێزەکانی یەژا ستارمانەوە گورز وەشێندرا لە حەشارگەی چەکە قورسەکانی داگیرکەران.
١٨ی کانوونی دووەم لە کاتژمێر ٠٣:٠٠دا لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی شێلازێ کامێرایەکی جوڵەگری داگیرکەران تێکشکێندرا.
هێرشەکانی سوپای دەوڵەتی تورکی داگیەر بە تەقەمەنی قەدەغەکرا؛
لە ١٥ و ١٧ی کانوونی دووەم تونێلەکانمان لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی ئێف ئێمی هەرێمی شەهید دەلیلی ڕۆژئاوای زاپ ٥ جار بە درۆنی جەنگی و جارێک بە تەقەمەنی قەدەغەکراو بۆردوومان کران.
لە ١٤، ١٥ و ١٦ی کانوونی دووەمدا تونێلەکانمان لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی شێلازێی هەرێمی مەتینا ١٨ جار بە تەقەمەنی قەدەغەکراو بۆردوومان کران.
هێرشەکانی سوپای تورکی داگیرکەر
لە نێوان ١٤ و ١٧ی کانوونی دووەمدا لە هەرێمی خواکوڕک گۆڕەپانەکانی بەرخۆدانی شاخی شەهید زنار، گردی ڕۆستێ، مژێ، یەکمال، گردی ڕەشید، دینارتە، حەوتباخ، کانی سارکێ، دەشتی کافیا و شاخی زەنگەل ١٨ جار، لە هەرێمی مەتینا گۆڕەپانەکانی بەرخۆدانی بێشەلی، شێلازێ، سەری مەتینا و دەرگەلێ ٧ جار، لە هەرێمی شەهید دەلیلی ڕۆژئاوای زاپ گۆڕەپانی بەرخۆدانی جودی ٤ جار؛ بە گشتی ٤٠ جار لە لایەن فڕۆکەی جەنگییەوە بۆردوومان کران."