هێرشەکانی سەر راگەیاندنی ئازاد لە بەلجیکا شەرمەزار دەکرێن

کەجەدەکە-ئە و تەژەکە-ئە لە دژی هێرشەکانی سەر کەناڵە تەلەڤزیۆنیەکانی گەلی کورد لە ٢٧ی نیساندا لە فەرەنسا و بەلجیکا چالاکی ئەنجام دەدەن.

کەجەدەکە-ئە و تەژەکە-ئە لە دژی ئۆپراسیۆنەکان بۆ سەر ستێرک تیڤی و مەدیا خەبەر تیڤی راگەیەندراوێکیان بڵاوکردەوە و بۆ بەشداری لە چالاکییەکان بەنگەوازیان راگەیاند.

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، "بەرەبەیانی ٢٣ی نیسان لە دژی راگەیاندنی کوردی لە بەلجیکا ئۆپراسیۆن ئەنجامدرا و لە فەرەنساش هەڵکوترایە سەر ناوەندی کۆمەڵەی دیموکراتیکی کورد لە درانسی و ماڵی ئەندامەکانی،  ئەوانەش هێرشێکی رێکخراو لە دژی گەلی کوردن".

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، لە کاتێکدا کە لە جوگرافیای کوردستان هێرشی داگیرکەری ئەنجام دەدرێن، فەرەنسا و بەلجیکا بەهۆی بەرژەوەندییە چەپەڵەکانیانەوە هێرشیان کردە سەر ستۆدیۆکانی ستێرک تیڤی و مەدیا خەبەر تیڤی و بە شێوەیەکی روون یاسایان پێشێلکرد.

لە راگەیەندراوەکەدا هەڵکوتانە سەر کەناڵەکانی ستێرک تیڤی و مەدیا خەبەر تیڤی شەرمەزار کران و داوا لە دەوڵەتی بەلجیکا کرا دەست لە کردەوەکانی تۆقاندن و چاوترساندن بهێنێت.

لەسەر ناوی کەجەدەکە-ئە و تەژەکە-ئە داوا لە گەلی کورد کرا کە لە فەرەنسا و بەلجیکا بەشداری لە گردبوونەوەی ناوەندی بکەن.

سەبارەت بە چالاکییەکانیش ئەم زانیارییە راگەیەندرا: "٢٧ی نیسانی ٢٠٢٤ کاتژمێر ١٣:٠٠ لە Palaîs de Jûstîce li Place Poelaert 1, 1000 Bruxelles".

 

هـ . ب