هێرشەکانی سەر تشرین شەرمەزارکران
هێرشەکانی دەوڵەتی تورک و چەتەکانی سوپایی نیشتیمانیی سوریا (NSA) بۆ سەر بەنداوی تشرین لە شەرناخ و مێردین شەرمەزارکران.
هێرشەکانی دەوڵەتی تورک و چەتەکانی سوپایی نیشتیمانیی سوریا (NSA) بۆ سەر بەنداوی تشرین لە شەرناخ و مێردین شەرمەزارکران.
ڕێکخستنی پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان (دەم پارتی) شەرناخ هێرشەکانی دەوڵەتی تورک و چەتەکانی سوپایی نیشتیمانیی سوریا (NSA) بۆ سەر بەنداوی تشرین بەنداوی تشرین شەرمەزار کرد، چالاکییەکە لەبەردەم بینای دەم پارتی ئەنجامدرا و ئەندامانی پارت و ڕێکخراوەکان بەشداربوون.
هاوسەرۆکی دەم پارتی شەرناخ عەبدوڵا گونگەن قسەی کرد و داوای وەستاندنی هێرشەکانی کرد.
پەرلەمانتاری دەم پارتی زەکی ئیرمەز ڕایگەیاند هێرشی دەوڵەتی تورک و چەتەکان دژی گەلی کورد و دەسکەوتەکانی ئەنجام دەدرێت، هەروەها دەستبەسەرکردن و کۆمەڵکوژی بەردەوامە، گوتی: "پێویستە دەسەڵاتی ئاکەپە_مەهەپە هێرشەکان بوەستێنێت، ئەوەی تورکیا ڕزگار دەکات، چارەسەری دیموکراتیکی پرسی کوردە".
چالاکییەکە بە درووشمی "بژی بەرخۆدانی ڕۆژئاوا" کۆتایی هات.
مێردین
هەروەها لە مێردین دژی هێرشی دەوڵەتی تورک و چەتەکانی بۆ سەر ڕۆژئاوا ڕاگەیاندراو خوێنرایەوە.
پەرلەمانتاری دەم پارتی بێریتان گونەش ڕایگەیاند بەنداوی تشرین زیاتر لە ٤٠ ڕۆژە نەکەوتووە و هەرگیز ناکەوێت، گوتی: "دیسانەوە لە مێردین دەنگی خۆمان بۆ تشرین هەڵدەبڕین. بەنداوی تشرین و ڕۆژئاوا دڵی ئێمەن".
پاشان بۆ شەرمەزارکردنی هێرشەکانی سەر ڕۆژئاوا، بۆ ماوەی ٥ خولەک چالاکی دانیشتن ئەنجامدرا.
ڕاگەیاندراوەکە بە بەرزکردنەوەی درووشم کۆتایی هات.